هەواڵنێرانی دەوڵەتی ئەسەد لەگەڵ قوربانیانی شەڕ وێنەی سلفی دەگرن
کوردستان میدیا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێک وێنە و ویدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە کە دەری دەخات هەواڵنێرانی سەر بە ڕێژیمی بەشار ئەسەد بە کەیف خۆشییەوە باس لە کوژرانی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە دەکەن.
بەشێک لە هەواڵنێرە بەناوبانگەکانی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی دیمەشق بە گرتنی وێنەی سڵفی لەگەڵ کوژراوانی شەڕ و بەتایبەت شۆڕشگێڕانی دژبەری ئەسەد یان دیلە برینداربووەکان، هەوڵ بۆ بەهێزنیشاندانی ڕێژیمی ئەسەد و لاوازی ڕاپەڕیوانی دژ بە ئەسەد دەدەن .