دەسگێڕەکانی ئەهواز دەستیان دایە خۆپیشاندان
كوردستان میدیا: فرۆشیارە دەسگێڕەکانی شاری ئەهواز ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە هەمبەر كۆكردنەوەی كەلوپەلەكانیان لە لایەن شارەوانی و هێزی دژی گەلیی ئینتزامییەوە دەستیان دایە خۆپیشاندان.
بە گوێرەی چەندین ویدیۆی بڵاوكراو لە لایەن چالاكانی ئەهوازییەوە، خۆپیشاندەران داوایان دەكرد گەڵاڵەی كۆكردنەوەی دەسگێڕەکان و گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی شار، جێبەجێ نەكرێت.
بە گوێرەی چەندین ویدیۆی بڵاوكراو لە لایەن چالاكانی ئەهوازییەوە، خۆپیشاندەران داوایان دەكرد گەڵاڵەی كۆكردنەوەی دەسگێڕەکان و گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی شار، جێبەجێ نەكرێت.
شوورای شاری ئەهواز ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاندبوو كە لە ڕۆژی شەممەوە تەواوی دەسگێڕەکان دەبێ بگوازرێنەوە بۆ پاركی ڕەبیع لە دەرەوەی جادەی قیرتاوی ئەهواز.
دوایین ئامارەكان باس لە بوونی زیاتر لە ١٠٠٠ فرۆشیاری دەسگێڕ لە ناوەڕاستی شاری ئەهواز دەكەن و شارەوانی و هێزی ئینتزامی هەڕەشەیان لەو كەسانە كردووە كە ئەگەر لەو ناوچەیە نەچنە دەرەوە، بە توندترین شێوە هەڵسوكەوتیان لەگەڵ دەكەن.
لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین تێكهەڵچوون لە نێوان بەكرێگیراوانی ئیجراییاتی شارەوانی و هێزی ئینتزامیی ڕێژیم لە لایەك و دەسگێڕەکانی بازاڕی نادریی ئەهواز لە لایەكی دیكەوە ڕووی داوە.
خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانی ئێوارەی ڕۆژی شەممەدا دەیانگوت كە ئەوان لە داهاتی زۆری نەوت و گازی پارێزگاكەیان بێبەشن و بەهۆی بێكاریی بەربڵاو و دانی هەلی كار و پیشەكان بە كەسانی ناخۆجێیی لە لایەن ڕێژیمەوە، بۆ دابینكردنی بژیوی ژیانیان ڕوویان كردۆتە پیشەگەلی وەك دەسگێڕی.