هەواڵنێرێکی تێرۆریستی ڕێژیم لە سووریە کوژرا

کوردستان میدیا: شەڕی سووریه دۆزەخی ئەندامانی تێرۆریستی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانە و لەو وڵاتە دەکوژرین.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، "مۆحسێن خەزائی" هەواڵنێری کاناڵی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێران لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا کوژرا.
ئەو هەواڵنێرەی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی لە شەڕ و پێکدادانەکانی شاری حەلەب لە باکووری سووریه لە شوێنێک بە ناوی "تامر صندوق" بە هۆی ساچمەی خۆمپارەوە کوژرا.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسداران لە سووریه کوژراون.
له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سووریهوە، پاسدار و بەسیجییەکانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و حاشاهه‌ڵنه‌گه‌ر شان به شانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، دژ به به‌رهه‌ڵستكارانی ڕێژیمی به‌عسی سووریه، شه‌ڕیان كردووه.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە ڕێژیمی ئەسەد دەکات و لەو پێوەندییەش‌دا لە هەر کردەوەیەکی تێرۆریستی کەڵک وەردەگرێت و پەرە بە ئاڵۆزی و گرژییەکان دەدات.