۱۳۹۵/۰۸/۲۲


بەرنامەی هەمە لایەنەی نائاسایی کاری یەکەمی ترامپ دەبێت

بەرنامەی هەمە لایەنەی نائاسایی کاری یەکەمی ترامپ دەبێت

کوردستان میدیا: دۆناڵد ترامپ لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئامریکادا باسی لەوە کردبوو کە لە سێ مانگی یەکەمی دەسەڵاتدا، بەرنامەی هەمە لایەنەی نائاسایی(اضطراری) جێبەجێ دەکەم.
سەرکۆماری نوێی ئامریکا لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا باسی لەو کردبوو کە بۆ دابینکردنی ئەمنییەتی گشتیی ئامریکا بەرنامەی هەمەلایەنی نائاسایی جێبەجێ دەکەم و یاسای دژوار بۆ پەنابەران پەسند دەکەم.

بەرنامەی نائاسایی ترامپ هەموو بوارەکانی دەرەکی و ناوخۆیی دەگرێتەوە و هەروەها ناوبراو ڕاشکاوانە باسی لەوە کردبوو کە ڕێککەوتننامەی ناوکی لەگەل ئێران هەڵدەوەشێنمەوە.

لە دوای سەرکەوتنی ناوبراو وەک سەرکۆماری ئامریکا بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دژکردەوەی جۆراجۆری خۆیان پیشان دا و محەممەجەواد زەریف باسی لەوە کرد کە ئامریکا دەبێت پابەند بە ڕێککەوتننامەی ناوکی بێت.

حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران گوتی کە ڕێککەوتننامەی ناوکی وەک خۆی دەمێنێتەوە.

خامنەیی باسی لەوە کردبوو ئەگەر ترامپ ڕێککەوتننامەی ناوکی هەڵوەشێنێتەوە من ئاگری تێبەر دەدەم.

ئەو قسە و لێدوانانەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە کاتێک دایه کە ماڕک تۆنێر وتەبێژی وەزارەتی کار و باری دەرەوەی ئامریکا باسی لەوە کردووە کە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی ناوکی لە لایەن ترامپەوە لە ئارادا هەیە.

هەر لەو پێوەندییەدا بلاڤۆکی ئامریکایی "فارین افرز" ڕوو لە ترامپ نووسیویەتی کە ڕاگرتنی گەمارۆئابوورییەکان بۆ "مەهاری ئێران" پێویسته.

لەو پێوەندییەدا جاش ئێرنێست وتەبێژی کۆشکی سپی باسی لەوە کردووە کە ئێمە تا ڕێکەوتی ٢٠ی ژانویە پابەند بە ڕێککەوتنی ناوکی هەین بەڵام دواتر ترامپ لە بارەی بەرجام بڕیار دەدات.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە دوای سەرکەوتنی ترامپ وەک سەرکۆماری ئامریکا هەڵوێست و لێداونی جیاواز دەدەن.