۱۳۹۵/۰۸/۲۲


بنەماڵەیەکی ئێرانی و تورک به پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان تۆمەتبار کران

بنەماڵەیەکی ئێرانی و تورک  به پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان  تۆمەتبار کران

کوردستان میدیا: دادستانی ئامریکا بنەماڵەیەکی ئێرانی و تورک به پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان پەسندکراو دژی ڕێژیمی ئێران تۆمەتبار کرد.
دادستانی فێدراڵی ئامریکا لە شاری نیۆیۆرک ٤ ئەندامی یەک بنەماڵە کە رەگەزنامەی ئێران و تورکیەیان هەیە بە پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی پەسندکراو لە لایەن ئامریکاوە دژی ڕێژیمی ئێران تاوانبار کرد.

شوناسی ئەو چوار کەسە "حەبیبوڵڵا زارعی، نەستەرەن زارعی دنیز، برا دنیز و عەبدوڵڵا ئورون ئەردم" ڕاگەیەندراوە کە لە لایەن پریت بارارا دادستانی فێدراڵی ئامریکاوە بە تۆمەتی ڕاگواستنی نایاسایی میلیۆنان دۆلار پارە بۆ ڕیژیمی ئێران تاوانبار کراون.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز باسی لەو کردووە کە ئەو کەسانە هاوکاری شیرکەتی هەناردە و هاوردەی پۆڵا و مس لە ئێران و بۆ ئێران بوونە و هەروەها لە ڕێگای سیستمی ماڵیی ئامریکاوە پارەیان ڕاگواستووە.

گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی ڕێژیمی ئێران، سەرەڕای قورستر کردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی شۆرای تەناهی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەلایەن ئامریکاوە دژی رێژیمی ئێران داسەپاوە، وڵات و شیرکەتگەلێک کە گەمارۆ ئابوورییەکان پێشێلکاری بکات لەگەڵ جەریمە و سزای نەختی بەرەوڕوو دەبنەوە.

ساڵانە چەندین هاووڵاتیی ئێرانی کە زۆربەیان ڕەگەزنامەی دوو وڵاتیان هەیە، بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی کەرەستەی نیزامی بۆ ئێران، و هەروەها پێشێل کردنی گەمارۆکان، لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە دەستبەسەر دەکرێن.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لەو پەیوەندییەدا جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە، سپای قودس، لقی دەرەوەی سنووری سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە ڕێگای مۆڕەکانی خۆیەوە، لە هەوڵی دەورلێدانەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان دەدات.