۱۳۹۵/۰۸/۲۵


بڵاوکراوەی هیل: بازرگانی لەگەڵ ئێران مەکەن

بڵاوکراوەی هیل: بازرگانی لەگەڵ ئێران مەکەن

کوردستان میدیا: بڵاڤۆکی هیل لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتە کە؛ نا بە بازرگانیی لەگەڵ ئێران بڵێن و شیرکەتە بازرگانییەکانی لە بازرگانی نەکردن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ئاگادار کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک لە بڵاڤۆکی هیل کە لە لایەن کۆنگرەی ئامریکاوە بڵاو دەکرێتەوە، بە قەڵەمی یەکێک لە قوربانیانی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران نووسیویەتی کە؛ بازرگانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران مەکەن.

ڕابێرت بارتلێت کە یەکێک لە گرووبانەکانی ئەرتەشی ئامریکایە کە قوربانیی تێرۆری ڕێژیمی ئێران بووە، لەو وتارەدا باسی لەوە کردەوە کە؛ "شیرکەتە ڕۆژئاواییەکان هاوکاری لەگەڵ ڕێژیمی ئێران مەکەن چوونکە ئەو ڕێژیمە پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکات".

ناوبراو لە کردەوەیەکی تێرۆریستی‌دا لە عێراق بریندار دەبێت و دەڵێت کە ڕێژیمی ئێران بەرپرسیاری یەک لە سەر چواری تەلەفاتی ئامریکا لەو وڵاتەیە و ئەو ڕێژیمە بە دانانی بۆمب مەترسی جیددی دروست دەکات.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە؛ ڕێژیمی ئێران بەردەوام پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکانی جیهان دەکات.

پشتیوانییەکانی ئەو ڕێژیمە لە بکەرانی تێرۆر لە ناوچەکەدا و هەموو وڵاتانی جیهان، و دەستێوەردانەکانی ئەو ڕێژیمە لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی عەرەبی بۆ تێکدانی ئەمنیەت و ئاسایشیان، بەردەوام ناڕەزایەتی و نیگەرانیی بەرپرسانی ئەو وڵاتانەی لێکەوتووەتەوە.

تیرۆریزمی دەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتی سووریە لە ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی بەعسی بەشار ئەسەد، خۆی ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگره که نزیک بە ٦ ساڵە شەڕ و پێکدادنە نیزامییەکان لەو وڵاتە درێژەی هەیە و بە هەزاران کەس کوژراون و مێلیۆنان کەسیش ئاوارە بوونە.