ئاخوندێکی تێرۆریست لە سووریه کوژرا

کوردستان میدیا: به‌پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران، ئاخوندێکی تێرۆریستی خەڵکی شاری ئەنار سەر بە پارێزگای کرمان، لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا کوژرا.
مالپەڕی "ئەفسەران"ـی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە ئاخوندێکی تێرۆریست بە ناوی "سەعید بیازی‌زاده" کە شان بە شانی هێزەکانی ئەسەد لە سووریه دژی ئۆپۆزیسیونی ئەو وڵاتە شەڕی دەکرد، کوژرا.
ئەو ئاخونده تێرۆریسته ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەر لە ریفی حەما کوژراوە.
هەروەها، چەند رۆژ پێش ئێستا هەواڵدەریی "تەسنیم" سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە؛ پاسدارێکی تێرۆریست بە ناوی "حەمید خادەمی" کە شان بە شانی هێزەکانی ئەسەد لە سووریه دژی ئۆپۆزیسیونی ئەو وڵاتە شەڕی دەکرد، کوژرا.
له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سووریهوە، پاسدار و بەسیجییەکانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و حاشاهه‌ڵنه‌گه‌ر شان به شانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، دژ به به‌رهه‌ڵستكارانی ڕێژیمی به‌عسی سووریه، شه‌ڕیان كردووه.
کارناسان باس لەوە دەکەن کە؛ ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەیکە تێچوویەکی زۆری ماڵیی لە سووریە خەرج کردووە و دەیکات، بەڵام بە دەستێوەردانی بەرینی تورکیە و ڕووسیە، ڕۆڵی ئێران لەو وڵاتەدا کەم بووەتەوە، ئەوەش مەترسییەکە لەسەر بەرژەوەندییەکانی تاران و دۆڕانی خامنەیی.