۱۳۹۵/۰۷/۲۲


پاسدارێکی تێرۆریستی هێزی قودس لە سووریه کوژرا

پاسدارێکی تێرۆریستی هێزی قودس لە سووریه کوژرا

کوردستان میدیا: به‌پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران، پاسدارێکی تێرۆریستی خەڵکی شاری بەرخواری پارێزگای ئیسفەهان، لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا کوژرا.
هەواڵدەریی "تەسنیم" سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە؛ پاسدارێکی تێرۆریست بە ناوی "حەمید خادەمی" کە شان بە شانی هێزەکانی ئەسەد لە سووریه دژی ئۆپۆزیسیونی ئەو وڵاتە شەڕی دەکرد، کوژرا.

له‌ سه‌ره‌تای ده‌سپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سووریه‏وە‌، پاسدار و بەسیجییەکانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و حاشاهه‌ڵنه‌گه‌ر شان به‌ شانی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، دژ به‌ به‌رهه‌ڵستكارانی ڕێژیمی به‌عسی سووریه‌، شه‌ڕیان كردووه‌.
گوردانی فاتمیوون لە نێو خاکی سووریەدا لە نێردراوانی ئێرانی و ئەفغانی پێکهاتووە.

هێزەکانی سپا و بەسیجی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە چوارچێوەی گرووپگەلێکی وەکوو "گوردانی فاتمیوون" یان لە ژێر ناوی "بەرگری لە حەرەمی حەزرەتی مەعسوومە"، بە مەبەستی بەرگری کردن لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد، لە شەڕی سووریەدا بەشدارن و شان بە شانی هێزەکانی ڕێژیمی سووریە، هاووڵاتییان دەکوژن.

کارناسان باس لەوە دەکەن کە؛ ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەیکە تێچوویەکی زۆری ماڵیی لە سووریە خەرج کردووە و دەیکات، بەڵام بە دەستێوەردانی بەرینی تورکیە و ڕووسیە، ڕۆڵی ئێران لەو وڵاتەدا کەم بووەتەوە، ئەوەش مەترسییەکە لەسەر بەرژەوەندییەکانی تاران و دۆڕانی خامنەیی.