هەڵۆکانی زاگرۆس دوو بەکرێگیراویان بە سزای خۆیان گەیاند

کوردستان میدیا: لە درێژەی ئۆپراسیۆنەکانی هەڵۆکانی زاگرۆسدا، دوو بەکرێگیراوی سەر بە ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بە سزای کردەوکانی خۆیان گەیشتن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هەڵۆکانی زاگرۆس ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە درێژەی هەڵمەتی نەبڕاوەی خۆیان بۆ نەهێشتنی خائین و خۆفرۆشان بە نیشتمان، لەناوچەی بۆکان دوو جاشی خۆفرۆشیان بەسزای خیانەتەکانیان بە گەل و نیشتمان گەیاند.
هەڵۆکانی زاگرۆس ناوی ئەو دوو گۆپاڵ بەدەستەی سەر بە ڕێژیمیان بە "عوسمان خەبات" و "عەبدوڵڵا کەربەلایی" ڕاگەیاندووە، کە بەسزای تاوانە دژی گەلییەکانی خۆیان گەیاندوونیان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هەڵۆکانی زاگرۆس کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەو هێرشیان کردۆتە سەر گوندی سەرچنار و کاتژمێر ١٢:١٠ خولەکی هەمان شەو، هێرشیان کردۆتە سەر گوندی ناچیت. لەو دوو هێرشەدا هەڵۆکانی زاگرۆس دوو جاشی خۆفرۆشیان بە سزای خەیانەت بە گەل و نیشتمان گەیاند.
دوای ئەو دوو هێرشە، هەڵۆکانی زاگرۆس بەساغی و سەرکەوتووانە لە شوێنەکە دوور کەوتوونەوە.
پێشتریش هەڵۆکانی زاگرۆس ڕێکەوتی ٢ی خهرمانانی ١٣٩٥ی ههتاوی، له سهر ڕێگای گوندی "بڵهسهن"ی ناوچهی حەوتەوانانی بانه، هێرشیان كرده سهر ماشینێكی هێزهكانی ڕێژیم و لە ئەنجامدا ٤ کەسیان لێ کوشتن و بریندار كردن.
هەڵۆکانی زاگرۆس شوناسی ئەو ٤ کوژراو و بریندارەی ڕێژیمیان بە ناوەکانی "سهرگورد عهبدوڵڵا محەممەدی، گروهبان داوودی، غهفاری و كهماڵ ئەنجێنەیی" ڕاگەیاندبوو.
له ماوهی چهند مانگی ڕابردوودا، ههڵۆكانی زاگرۆس له سهراسهری كوردستان چهندین هێرشیان كردووەته سهر هێزهكانی ڕێژیم، و تا ئێستا دهیان كهس له هێزهكانی ڕێژیم به دهست ههڵۆكانی زاگرۆس كوژراو و بریندار بوونه و به سزای خۆیان گهیشتوون.
هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاویان کردووەتەوە کە؛ هێزی چەکداری چالاکی خۆیان بە پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن، و پشتیوانیی لە خەڵکی هەژار و زەحمەتکێشی کاسبکار دەکەن و ناهێڵن تاوانی سەرکوت و تاڵان و ڕاوەڕوت لە کوردستان لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی کوردستانەوە، بێ وەڵام بمێنێتەوە.