یادی شەهیدانی میکۆنوس لە شاری سنه بەرز ڕاگیرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ٢٤ـەمین ساڵـڤەگەڕی تیرۆری دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە ڕێستورانی میکۆنوسی شاری بێرلین، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان لە شوێن و گەڕەکە جۆراوجۆرەکانی شاری سنه بەڕێوە برد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەندامانی تێکۆشەری دێموکرات لە مەیدانی سەرەکیی سنه، و ئەماکێنی ئێداریی ئەو شارە، تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.
هەروەها قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکیانەدا، ناوی "کاکۆ"، واتە نازناوی شەهید کاوە جەوانمەرد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکێک لە شەهیدانی سەرفرازی ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان وەکوو وەفایەک بۆ ئەو شەهیدە، نوسیووەتەوە.
