۱۳۹۵/۰۶/۲۷


دەستدرێژییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە

دەستدرێژییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە

کوردستان میدیا: ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران، لە درێژەی دەستدرێژییەکانی خۆی‌دا، بۆ جاری چەندەم سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری تۆپباران کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بۆ چەندمین جار بنکە و پایەگا نیزامییەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران، ناوچە سنوورییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووریان لە هەرێمی کوردستان تۆپباران کرد.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕێژیمی داگیرکەری ئێران ناوچەکانی بەربزین، سەقەر و قۆچی ئاجەری تۆپباران کردووە.

هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، تۆپبارانی خاکی هەرێمی کوردستان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە تا ئێستا بەردەوامە و وێڕای ئەو زیانانەی لە زەوی و زاری خەڵکی ئەو ناوچەیە کەوتووە، هیچ خەسارێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران ئەمساڵ چەندین جار ئەو ناوچانەی تۆپباران کردووە و ڕێژیم هەر ئەو کاتەش هەڕەشەی درێژەی تۆپبارانەکانی کرد.