۱۳۹۵/۰۶/۲۹


سەرکەوتنی ٢ خەت خۆشی کوردستان لە پارێزگای قەزوێن

سەرکەوتنی ٢ خەت خۆشی کوردستان لە پارێزگای قەزوێن

کوردستان میدیا: دوو هونەرمەندی خۆش خەتی پارێزگای ئیلام و شاری مەریوان کە لە چوارەمین کێبڕکێی دووساڵانەی نێونەتەوەیی خۆش نووسی لە پاریزگای قەزوێن بەڕێوەچووە، وەکوو باشترین خۆش نووسەکان لە بەشی خەتی نەستەعەلیق دەستنیشان کران.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، چوارەمین کێبڕکێی دووساڵانەی نێونەتەوەیی خۆش نووسی لە پاڕێزگای قەزوێن، کە لە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانان دەستی پێکردەوە و ٢٥ی خەرمانان کۆتایی پێهات، لە هۆڵی مێژوویی سەعدوڵسەڵتەنەت بەڕێوەچوو، دوو هونەرمەندی کورد وەکوو باشترین خۆش خەتی بواری خەتی نەستەعلیق دەستنیشان کران.

لەو کێبڕکێی خۆشنووسیەدا کە لە بەشە جۆراوجۆرەکانی وەک، نەستەعلیق، شکستەی نەستەعلیق. ثلث و نەسخ بەڕێوەچوو، ٤٠٠ بەرهەمی هونەرمەندان لە پارێزگاکانی ئێران و هێندێک لە وڵاتانی بیانیی بەشدار، پێشان دران.

لە پارێزگای ئیلام پەیمان سادات نێژاد، و یادگار خەیام لە شاری مەریوان، لەلایەن لێژنەی داوەرانی ئەو کێبڕکێیەوە لە بەشی خەتی نەستەعلیق بۆ پلەی یەکەم دەستنیشان کران.