بەرپرسی ڕێکخراوی زیندانەکانی ئێران: لە ئێران زیندانیی سیاسیمان نیە

کوردستان میدیا: بەرپرسی ڕێکخراوی زیندانەکانی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە ئێران زیندانیی سیاسی بوونی نیە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، عەلی ئەسغەر جەهانگیری بەرپرسی زیندانەکانی ئێران ڕایگەیاند: "لە ئێران زیندانیی بە واتای زیندانیی سیاسی بوونی نیە و ئەو زیندانییانەی کە بەو ناوە باسیان لێوە دەکرێت، زیندانیانی ئەمنیەتین.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە ئایا پێناسەی تاوانی سیاسی کاریگەری لە سەر سزای زیندانییەکان دەبێت، گوتی: بە سەرنجدان بەوەیکە هەتا ئێستا لە زیندانەکانی ئێران زیندانیی سیاسی بوونی نیە، پێناسی سزای سیاسی هیچ کاریگەرییەکی لە سەر سزای زیندانییەکان نابێت.