۱۳۹۵/۰۵/۲۳


زیاتر لە ٢٠ منداڵ لە ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی یەرمووکی بەغدا سووتان


زیاتر لە ٢٠ منداڵ لە ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی یەرمووکی بەغدا سووتان

کوردستان میدیا: لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی یەرمووکی شاری بەغدا، ٢٢منداڵی ساوا، سووتان.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چوار شەممە، ڕیکەوتی ٢٠ی گەلاوێژ، بەهۆی دزەکردنی تەزووی کارەبا لە شوێنی لەدایک بوونی منداڵان، لە نەخۆشخانەی یەرمووکی شاری بەغدا، زیاتر لە ٢٠ منداڵی ساوا بوونە قوربانی. 


سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی عێراق لەو بارەیەوە بڵاویان کردەوە، ٢٢ منداڵ لەو نەخۆشخانەیەدا سووتاون.

بەشی منداڵ بوونی یەرمووکی بەغدا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر سووتاوە و بە تەواوەتی وێران بووە.

هێندێک لە سەرچاوەکان ڕوودانی ئەوە کارەساتە دەدەنە پاڵ کۆنە بەعسییەکان.

نەخۆشخانەی یەرمووکی سەرەکی لەلای ڕۆژئاوای بەغداوەیە و لە یەکەیەکی فریاکەوتن و دەزگایەکی فێرکاری و چەندین یەکەی دیکە پێکهاتووە.