سپای پاسداران دەستێوەردانەکانی خۆی لە کاروباری سیاسەت و ئابووریی ئێراندا بە ڕەوا دەزانێ

کوردستان میدیا: دوابەدوای قسەکانی حەسەن عەباسی، سپای پاسداران لە ڕێگەی دەست و پێوەندیەکانییەوە پشتیوانی لە کردارەکانی سپا کرد و دەستێوەردانەکانی سپا لە بیاڤەکانی ئابووری و سیاسەتی بە ڕەوا زانی.
عەلی مۆتەهەری ئەندامی مەجلیسی ڕێژیم کە سەر بە باڵی بناژۆخوازی مەجلیسە، سەبارەت بە لێدوانەکانی حەسەن عەباسی کە هێرشی کردبووە سەر "ئەرتەش"ی کۆماری ئیسلامی، دەڵێ: بەشداری نەکردنی ئەرتەش لە کاروباری سیاسەت و ئابووری، خاڵێکی بەهێزە؛ وەک ئەوەیکە بڵێی بەشداری کردنی سپا لەم بیاڤانەدا ئەرکێکی نیشتمانی و پێویستە.

حەسەن عەباسی کە بە یەکێک لە پاسدارە دەم شڕەکانی سپا دەناسرێ، گووتبووی: ئەگەر هەموو ئێران ئاو بیبات ئەرتەش خۆی لێ گێل دەکات و ئەگەر کۆماری ئیسلامی توانیویەتی لە سەر پێ بمێنێتەوە، ئەوە ڕۆڵی سپا و بەسیجی لەپشت بووە.
لە بەرانبەر ئەم قسانەدا فەرماندەکانی ئەرتەشی ئێران دژکردەوەیان پیشان داوە و داوایان کردووە ناوبراو داوای لێبوردن بکات.
پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە ناوە بە ناوە ئەندامانی پلەبەرزی سپا و ئەرتەش پەلاماری یەکتر دەدەن، کە هۆکارە سەرەکییەکەی بۆ دەستێوەردانە بەردەوامەکانی سپا لە کاروباری وڵات و لە پەراوێزخستنی ئەرتەش بە شێوەی بەرنامەبۆداڕێژراو لەلایەن وەلی فەقیهەوە دەگەڕێتەوە.
هەندێک لە کارناسان پێیان وایە هۆکاری لە پەراوێزخستنی ئەرتەش لەلایەن وەلی فەقیهەوە بۆ ترس لە ئەگەری کودتا یان هەڵگەڕانەوە لە ڕێژیم لەلایەن ئەرتەشەوە دەگەڕێتەوە.