نیگەرانیی کۆمەڵگای جیهانی لە پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە نەیارە توندئاژۆکان

کوردستان میدیا: ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران، بە یارمەتی گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای لوبنان، پشتیوانی له هاوپەیمانانی خۆی لە ئامریکای باشوور دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە درێژەی دەستێوەردان و پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تەیارە توندئاژۆکان لە وەڵاتانی دیکەدا، ڕێژیمی ئێران بە یارمەتیی حیزبوڵڵای لوبنان، لە ڕێگای کاناڵی ماهوارەیی و ماڵپەڕە ئینتێرنێتییەکانەوە پشتیوانی لە هاوپەیمانانی خۆی لە ئامریکای باشووردا دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە درێژەی دەستێوەردان و پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تەیارە توندئاژۆکان لە وەڵاتانی دیکەدا، ڕێژیمی ئێران بە یارمەتیی حیزبوڵڵای لوبنان، لە ڕێگای کاناڵی ماهوارەیی و ماڵپەڕە ئینتێرنێتییەکانەوە پشتیوانی لە هاوپەیمانانی خۆی لە ئامریکای باشووردا دەکات.
بەپێی ئەو ڕاپۆرته، ڕێژیمی ئێران لە بڕێارێکدا، بە کاناڵە لوبنانییەکانی سەر بە حیزبوڵڵا، کە بە زمانی ئیسپانیانی بەرنامە بڵاو دەکەنەوەی ڕایگەیاندووە کە پشتیوانی لە هاوپەیمانەکانی بکەن.
هەروەها ڕێژیمی ئێران چەندین ماڵپەڕی بە زمانی ئیسپانیایی، وەک "پلاستین لایبراسیۆن" کە لە لایەن هاووڵاتییەکی ئارژانتینی بە ڕەچەڵەک فلستینی بەڕێوە دەچێت، لە ڕاستای ئەو هەوڵ و کردەوەیەدا دامەزراندووە.
ئەوە یەکەم هەوڵی ڕێژیم نیە لەو بوارەدا و پێشتریش بە پشتیوانیی ماڵی لە دژبەرانی ئیسپانیایی و لە ڕێگای بەرنامەی سیاسی بە زمانی ئیسپانیاییەوە، کێشە و گرفتی بۆ ئەو وڵاتە دروست کردبوو، کە ئەوەش تووڕەیی سیاسەتەمەدارانی ئیسپانیای لێ کەوتبووە.
هەتا ئێستا زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهان و بەتایبەت وڵاتانی عەرەبیی وەکوو یەمەن، بەحرەین، میسر؛ رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتەکانیان تاوانبار کردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا، هەواڵدەریی ئاسۆشیتێد پرێس، ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە، ئەگەری ئەوە لە ئارادایە سپای قودس، لقی دەرەوەی سنووری سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە هاوکاریی هێزە میلیشیاییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، بە تاوتوێ کردنی گەڵاڵەگەلێکی نوێ و گەڵاڵە سەرنەکەوتووەکانی تیرۆری دوو ساڵی ڕابردوو، لە هەوڵی ڕێکخستنی هێرشگەلێکی نوێ لە دژی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا بن.