۱۳۹۵/۰۵/۲۱


سووریە گۆڕستانی ئەندامانی سپای تێرۆریستی ڕێژیمی ئێرانە


سووریە گۆڕستانی ئەندامانی سپای تێرۆریستی ڕێژیمی ئێرانە

کوردستان میدیا: پێنج ئەندامی دیکەی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران، پێنج ئەندامی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستیی ڕێژیمی ئێران، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەل ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراون.


ئەو پێنج پاسدارە لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی شاری حەلەب لە باکووری سووریە کوژراون، کە لە نێو ئەو تێرۆریستە کوژراوانەدا ئەفسەرێکی سپا بە ناوی "عەلی نەزەری"، جێگری "گوردانی حمزە (صابرین)، لە تیپی تایبەتی ناسراو بە "مخصوص المهدی" بەرچاو دەکەوێت.

شوناسی ٤ ئەندامی تێرۆریستی دیکە بە ناوەکانی "سەید غوڵامحوسێن مووسەوی، فەرید کاویانی و محەممەدحەسەن قاسمی و ناسر جەلیلی" ڕاگەیەنداروە کە لە شاری حەلەب لە لایەن دژبەرانی ئەسەدەوە کوژراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە، هەواڵدەریی فارس سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران، بڵاوی کردووەتەوە کە، هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، میلیشا تێرۆریستییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، حیزبوڵڵای عیراق، میلیشا فەداییەکانی فلستین، گوردانی بەرگریی میللی و ئەرتەشی سووریە، ئامادەی هێرش بۆسەر باشووری ڕۆژئاوای حەلەبن.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٣ ئەندامی نیزامیی تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران و ٨ ئەندامی تێرۆریستی دیکەی حیزبوڵڵای لوبنان، کوژراون.

بەپێی ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ کەس لە ئەندامانی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە شەڕی سووریەدا کوژراون.

بەشداریی بەرچاو و بەرینی هێزەکانی سپای پاسداران لە شەڕی سووریە و پشتیوانیی هەمە لایانە لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد و دابین کردنی چەکوچۆڵ بۆ سەرکوتی هاووڵاتییانی سڤیل و کوشتاری دڕندانەی ئەوان، بووەتە هۆی ئەوەیکە ئۆپۆزیسیۆنی سووریە ئەوە ڕابگەیەنێ کە؛ "رێژیمی بەشار ئەسەد ڕووخاوە و هەنووکە سپای پاسدارن لە سووریە دەسەڵاتی بە دەستەوەیە".