چەند چەکداری نەناسراو ڕانەمەڕی گوندی ئێسحاقئاوایان لەگەڵ خۆیان برد

کوردستان میدیا: چەند چەکدارێکی نەناسراو کە خۆیان سەر بە حیزبێکی کوردی ناساندوە، لە ناوچەی مەریوان دەستیان بەسەر ڕانەمەڕی گوندی ئیسحاقئاوادا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش، چەند چەکدارێکی نەناسراو کە خۆیان بە سەر بە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ناساندوە، دەڕۆنە گوندی ئیسحاقئاوا و ڕانەمەڕی ئەو گوندە وەک باجی ساڵانە لەگەڵ خۆیان دەبەن.
بەپێی هەواڵی گەیشوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش، چەند چەکدارێکی نەناسراو کە خۆیان بە سەر بە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ناساندوە، دەڕۆنە گوندی ئیسحاقئاوا و ڕانەمەڕی ئەو گوندە وەک باجی ساڵانە لەگەڵ خۆیان دەبەن.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو باریەوە ڕایگەیاند لە ناوچەی مەریوان لە بەستام چەند چەکدارێکی نەناسراو دەڕۆنە گوندی ئیسحاقئاوا و ڕانەمەڕی ئەو گوندە وەک باجی ساڵانە لەگەڵ خۆیان دەبەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو چەکدارە نەناسراونە بە خەڵکی ئەو گوندەیان گوتووە چونکە ئەمساڵ باجتان نەداوە ئەو ڕانەمەڕە لەگەڵ خۆمان دەبەین.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو باریەوە ڕایگەیاند کە دوای ئەو ڕووداوە خەڵکی گوندی ئیسحاقئاوا دەڕۆنە بەر دەم پایەگای ڕێژیمی ئێران لەو ناوچەکه و سکاڵا لەو چەکدارە نەناسراوانە دەکەن.
دوای سکاڵای خەڵکی گوندەکە بەرپرسانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لە وڵامی ئەو داواکارییە بە خەڵکی گوندەکە دەڵێن کە بڕۆن پارەکەیان بدەنێ تا ڕانەمەڕەکەتان وەرگرنەوە.
دوای ئەو وڵامەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە خەڵکی گوندەکە، دانیشتوانی ئەو گوندەش دەڵێن بۆچی هێلیکۆپتێر بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەڵدەستێنن بەڵام لەو بارەیەوە هیچ کارێک ناکەن.
دوای ئەو مشتومڕییەی نێوان خەڵک و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هێرش دەکەنە سەر خەڵک و بێحورمەتیان پێ دەکەن و خەڵکیان لە شوێنەکە دەرکردووە.