مەجلیسی ڕێژیمی ئێران بە فەرمی بوو بە دێکۆری دەسەڵات

کوردستان میدیا: حوسێن دێهقان، وەزیری بەرگریی ڕێژیمی ئێران لە پرێسکۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند کە؛ پرسی کەڵک وەرگرتنی ڕووسیە لە پایەگای هەوایی هەمەدان، هیچ پێوەندییەکی بە مەجلیسیەوە نیە.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، بڵاویان کردووە کە حوسێن دێهقان، وەزیری بەرگریی ڕێژیمی ئێران، لە پرێسکۆنفرانسێکدا باسی لەوە کردووە کە؛ پرسی پایەگای هەوایی نۆژەی هەمەدان پێوەندی بە مەجلیسەوە نیه.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، بڵاویان کردووە کە حوسێن دێهقان، وەزیری بەرگریی ڕێژیمی ئێران، لە پرێسکۆنفرانسێکدا باسی لەوە کردووە کە؛ پرسی پایەگای هەوایی نۆژەی هەمەدان پێوەندی بە مەجلیسەوە نیه.
ئەو بەرپرسە نیزامییەی ڕێژیمی ئێران، باسی لەوەش کردووە کە؛ ئێمە وەک هاوکارییەکی بەرانبەر، ئەو پایەگایەمان داوە به ڕووسیه تا ئەو کاتەی کە پێویستیان پێی هەبێت.
دێهقان لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە؛ ئەو هەڵوێستەی ئێمە لە سەر ئەساسی سیاسەتە گشتییەکانی نیزامه، و شوورای ئەمنیەتی نەتەوەیی، وەکوو ستراتژی پەسندی کردووە، بۆیە هیچ پێوەندییەکی بە مەجلیسەوە نیه.
دوای ئەوەیکه وڵاتی ڕووسیه لە خاکی ئێرانەوە هێرشی کردە سەر وڵاتی سووریه، ناڕەزایەتیی بەرینی نوێنەرە دەستنیشانکراوەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێرانی لێکەوتەوە.
هەروەها عەلائەدین بروجێردی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی نەتەوەیی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، باسی لەوە کرد کە کەڵکوەرگرتنی ڕووسیە لە هەرێمی هەوایی و پایەگای نۆژه فەرمی بووە.
بەپێی ئەسلی ١٤٦ی یاسای بنەڕەتی ئێران، کە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی پەسند کراوە، هیچ وڵاتێکی بیانی ناتوانیت لە ئێران پایەگای نیزامی، تەنانەت ئەگەر بۆ مەبەستی ئاشتیخوازانەش بێت، جێگیر بکات.
کەڵکوەرگرتنی ڕووسیه لە پایەگای هەوایی نۆژەی هەمەدان، لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە، بەردوام باس لە سەربەخۆیی ئێران و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێران دەکەن، و لە ڕابردووشدا ڕەخنەیان لە ڕێژیمی پاشایەتی دەگرت، کە دەستنیشاندەی بێگانەکانه، و ئێستاش بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە خۆیان بوونەتە ئاڵقەلەگوێ و دەستنیشاندەی وڵاتی ڕووسیه.