دێمستۆرا: ئەگەر دەوڵەتی سووریە گازی کلۆری بەکار هێنابێ، دەبێ بە جینایەتی جەنگی حیساب بکرێت

کوردستان میدیا: هێزەکانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد، ناوچەکانی ژێر کونتڕۆڵی دژبەرانی خۆی، کردە ئامانجی گازی کلۆر.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی گەلاوێژ، هێزەکانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد، بە گازی کلۆر هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دژبەرانی خۆیان لە شاری حەلەب، و بەو هۆیەوە چوار کەس کوژران و زۆرێک بریندار بوون.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی گەلاوێژ، هێزەکانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد، بە گازی کلۆر هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دژبەرانی خۆیان لە شاری حەلەب، و بەو هۆیەوە چوار کەس کوژران و زۆرێک بریندار بوون.
ئەنجومەنی داکۆکی لە شاری سووریە، کە ڕێکخراوێکە بە شێوەی خۆبەخش بۆ یارمەتیدان لە پارێزگای حەلەب و ناوچەکانی دەورووبەری، کار دەکات، دەڵێت: هێزەکانی بەشار ئەسەد، بومبی کلۆرییان لە دژی دژبەرانی خۆیان بەکار هێناوە.
بە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، ئێستیڤان دێمستۆرا، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتی سووریە، ڕایگەیاند: لە ئەگەری پشتڕاست کردنەوەی کەڵک وەرگرتن لە گازی کلۆر لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی بەسار ئەسەدەوە، ئەو کردەوە، بە "جینایەتی جەنگی" بە ئەژمار دێت.
دێمستۆرا بە هەواڵدەرییەکانی ڕاگەیاند: هێندێک بەڵگە لە بەردەستدایە کە ئەو هەواڵە پشتڕاست دەکەنەوە و ئەگەر لێکۆلێنەوەکان ئەوە بە تەواوەتی بسەلمێنن، ئەوە جینایەتی جەنگی ڕوویداوە و دەبێ هەمووان لە هەمبەر ئەو ڕووداوە هەڵوێست بگرن.
پێشتریش و لە ساڵی ٢٠١٣دا، بەپێی هێندێک بەڵگە، هێلیکۆپتێرەکانی دەوڵەتی سووریە، لە گازی کلۆر لە ناوچەی سراقێب کەڵکیان وەرگرتبوو، بەڵام دەوڵەتی سووریە بەکار هێنانی گازی کلۆری لەلایەن هێزەکانیەوە، رەت کردبووەوە.