دوو ئەندامی تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران لە سووریه کوژران

کوردستان میدیا: لە درێژەی بەکوشتچوونی ئەندامانی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی سپای پاسداران و ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران، دوو ئەندامی دیکەی هێزەکانی ئەو ڕێژیمە لە سووریه کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران، پاسدارێکی سپای پاسداران و ئەفسەرێکی پەدافەندی ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران بە ناوی "محەممەد مورادی" لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی سووریەدا بەکوشت چوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران، پاسدارێکی سپای پاسداران و ئەفسەرێکی پەدافەندی ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران بە ناوی "محەممەد مورادی" لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی سووریەدا بەکوشت چوون.
لەو پێوەندییەدا، هەواڵدەرییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه بڵاویان کردووەتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٣ ئەندامی نیزامیی تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران و ٨ ئەندامی تێرۆریستی دیکەی حیزبوڵڵای لوبنان کوژراون.
هەواڵدەریی فارس سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە بڵاوی کردەوە کە لە پارێزگای حەمای سووریه، پاسداری تێرۆریست مەحموود نەریمانی کوژراوە.
تا ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە بەکرێگیراوەکانی ئەرتەشی ئێران ناسراو بە کڵاو کەسکەکان لە شەڕی سووریەدا کوژراون.
بەپێی ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ کەس لە ئەندامانی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە شەڕی سووریەدا کوژراون.
شاری حەلەب لە باکووری سووریە، بووتە گۆڕپانی تێکهەڵچوون لە نێوان دژبەرانی ڕێژیمی سووریە و هێزەکانی بەشار ئەسەد و پشتیوانانی نێونەتەوەیی دەوڵەتی ئەسەد، بە تایبەت هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیە، بەکرێگیراوەکانی سپای تیرۆڕیستی پاسدارنی ئێران و حیزبووڵڵای لوبنان و لایەنە بەکرێگیراوەکانی دیکەی ڕێژیم لەو ناوچەیە.