هاووڵاتییەکی چینی بەتۆمەتی قاچاغی کەرەستەی فڕۆکە بۆ ڕێژیمی ئێران دەستبەسەر کرا

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی چینی بە تۆمەتی قاچاغی کەرەستەی فڕۆکە بۆ ڕێژیمی ئێران، لە لایەن پۆلیسی وڵاتی ئامریکاوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ژنێکی خەڵکی وڵاتی چین، لە ویلایەتی فلۆریدای ئامریکا، بە تۆمەتی قاچاغی کەرەستەی فڕۆکە بۆ ڕێژیمی ئێران، لە لایەن پۆلیسی وڵاتی ئامریکاوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ژنێکی خەڵکی وڵاتی چین، لە ویلایەتی فلۆریدای ئامریکا، بە تۆمەتی قاچاغی کەرەستەی فڕۆکە بۆ ڕێژیمی ئێران، لە لایەن پۆلیسی وڵاتی ئامریکاوە دەستبەسەر کرا.
کاناڵی هەواڵدەریی "WFTO" لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە؛ پشکێنەرانی تایبەتیی ئەمنیەتی فلۆریدا ڕایانگەیاندووە کە؛ ئەو کەرەستانەی فڕۆکە لە ڕێگای تورکیەوە بۆ ئێران ڕاگوازراون.
هەروەها پشکێنەرە ئەمنیەتییەکان باسیان لەوە کردووە کە؛ ئەو کەرستانەی فڕۆکە بۆ مەبەستی دیکە کەڵکیان لێ وەرگیراوە.
شوناسی ئەو ژنە چینییە کە کەرەستەی فڕۆکەی بۆ ڕێژیمی ئێران قاچاغ کردووە بە "یائو هومگ کۆنگ" ڕایگەیاندراوە.
پاش پەسندکردنی گەمارۆی شیرکەتی نەوت و دانانی کاریگەریی خراپی لە سەر ئابووریی ئێران، ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران، بەردەوام لەڕێی وڵاتانی دیکەوە هەوڵی داوە کە گەمارۆ ئابوورییە نەوتییەکان دەور لێ بداتەوە.
ساڵانە چەندین هاووڵاتیی ئێرانی کە زۆربەیان ڕەگەزنامەی دوو وڵاتیان هەیە، بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی کەرەستەی نیزامی بۆ ئێران، و هەروەها پێشێل کردنی گەمارۆکان، لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە دەستبەسەر دەکرێن.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لەو پەیوەندییەدا جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە، سپای قودس، لقی دەرەوەی سنووری سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە ڕێگای مۆڕەکانی خۆیەوە، لە هەوڵی دەورلێدانەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان دەدات.