ئیتلاعاتی سپای پاسداران سێ هاووڵاتیی مەسیحی دەستبەسەر کرد
کوردستان میدیا: سپای پاسداران سێ هاووڵاتیی مەسیحی خەڵکی "کۆماری ئازەربایجان" کە بۆ گەشتیاری سەردانی ئێرانیان کردبوو، لە شاری تاران دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستوون.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەر، سێ هاووڵاتیی مەسیحی ئەندامی کڵێسەیەک لە شاری باکو پێتەختی ئازەربایجان کە لەلایەن کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی مەسیحی لە شاری تاران بانگهێشت کرابوون، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.
لە نێو دەستبەسەر کراوەکاندا، هاووڵاتییەکی تازە مەسیحی ئێرانیش لەگەڵ ئەو سێ کەسەی دیکە دا دەستبەسەر کراوە.
ئاژانسی هەواڵی مەسیحیە ئێرانییەکان لەو بارەوە ڕایگەیاند: ئەو سێ گەشتیارە مەسیحیەی خەڵکی کۆماری ئازەربایجان کە بۆ پشووی هاوینی و چاوپێکەوتن هاتبوون بۆ شاری تاران لە ٤ی پووشپەڕەوە لە ماڵی یەکێک لە مەسیحیەکانی ئێرانی لە فازی دووی شارەکی "ئەندیشە"ی شاری کەرەج لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراون.
ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییەی خەڵکی باکو بە ناوەکانی، بەهرام نەسیبۆف ئەلخان ئۆغلۆ تەمەن ٣٧ساڵە و خێزاندار، یوسف فەرهادۆف تالت ئۆغلۆ تەمەن ٥٢ ساڵ و خێزاندار، ئەلدار قوربانۆف تەمەن ٤٨ ساڵ و خێزاندار، ڕاگەیەنراوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو سێ مەسیحییەدا، ١٠ هاووڵاتی مەسیحی ئێرانیش دەستبەسەر کرابوون کە جگە لە یەک کەسیان هەموویان ئازاد کراون.
هەتا ئێستا هیچ بەرپرسێکی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لەو پەیوەندییەدا لێدوان یان ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.