چالاکییە تیرۆریستیەکانی ڕیژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی لە ناوچە و جیهان دا

کوردستان میدیا: ڕیژیمی ئێران لە ئاستی نێونەتەوەییدا بووتە پاڵپشتی هەرە گرینگی تیرۆریزم کە بەشێک لە چالاکیەکانی بریتین لە دامەزرانی ڕێکخراوی تێرۆریستی حیزبوڵلا لە لوبنان و ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی لە حیجاز و وڵاتانی ناوچەی کەنداو و عەرەبستانی سعوودی و عێراق و سووریە و یەمەن.
لێرەدا چەند نمونەیەک لە کردەوە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی دەخەینەڕوو:
دانانەوەی بۆمب لە وڵاتانی جۆڕاوجۆر بە دەستی ڕێژیمی ئێران:
لێرەدا چەند نمونەیەک لە کردەوە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی دەخەینەڕوو:
دانانەوەی بۆمب لە وڵاتانی جۆڕاوجۆر بە دەستی ڕێژیمی ئێران:
١. دانانی بۆمب لە باڵوێزخانەی عێراق لە ساڵی ١٩٨١ی زایینی کە بوو بەهۆی کوژرانی ٦١ کەس و بریندار بوونی ١١٠ کەس
٢. لە ساڵی ١٩٨٣ی زایینی؛ دانانی بۆمب لە باڵوێزخانەی ئامریکا لە بەیرووت بەدەستی حیزبوڵڵا و کوژرانی ٦٣ کەس
٣. لە ساڵی ١٩٨٣ دا، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بۆمبێکیان لە بەیرووت لە بنکەی چەکدارانی دەریایی ئامریکا دانا کە بووە هۆی کوژرانی ٢٤١ کەس وبرینداربوونی ١١٠٠ کەس لە پێرسونێلی هێزی دەریایی و خەڵکی ئاسایی.
٤. لە ساڵی ١٩٨٣ی زایینی بنکەی هێزە سەربازییەکانی وڵاتی فەڕانسە لە بەیرووت بە دەستی حیزبوڵڵا بۆمبڕێژ کرا کە هاوکات بوو لەگەڵ کوشتاری هێزەکانی ئامریکایی، و لەم کارەساتەدا ٦٤ کەس لە هێزە چەکدارەکان و خەڵکی ئاسایی فەڕانسە کوژراون.
٥. لە هەمان ساڵدا، کاربەدەستانی حیزبوڵڵا و حیزبی "ئەلدەعوە" بە پاڵپشتی ڕێژیمی ئێران، چالاکییەکیان دژی باڵوێزخانەی وڵاتانی ئامریکا و فەڕانسە لە وڵاتی کوەیت و پاڵاوگەی نەوتی ئەم وڵاتە ئەنجام دا کە بووە هۆی کوشتنی ٥ کەس و بریندار بوونی ٨ کەس.
٦. لە ساڵی ١٩٨٥ دا تیڕۆری ئەمیری کوەیت "شەیخ جابر ئەحمەد ئەلسەباح" کە سەرکەوتوو نەبوو بەڵام بووە هۆی کوژرانی خەڵکی ئاسایی.
٧. لە ساڵی ١٩٨٦ دا دنەدانی حاجییەکان بۆ ئاژاوەنانەوە لە کاتی حەج کە بوو بە هۆی کوژرانی ٣٠٠ کەس لە کاتی حەجدا.
٨. لەساڵی ١٩٩٤ دا کاربەدەستانی پلەبەرزی ڕێژیمی ئێران لە "بوینێس ئایرێس" پیلانی بۆمبڕێژکردنی ناوەندی ئامیایان داڕشت کە بەهۆیەوە ٨٥ کەس کوژران و ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.
٩. لە ساڵی ١٩٩٦ دا "حیزبوڵڵای حیجاز" بۆمبێکی لە بورجی "ئەلخەبر" لە وڵاتی سعوودیە دانا کە بوو بەهۆی کوژرانی ١٢٠ کەس کە ١٩ کەسیان ئامریکایی بوون.
١٠. دانان و تەقاندنەوەی بۆمب لە وڵاتی بەحرەین و ریاز لە ساڵی ٢٠٠٣دا بە دەستی ڕیژیمی ئێران
تۆِرە سیخوڕی و تیرۆریستییەكانی كۆماری ئیسلامی بەردەوام لە ڕابردوودا بە كەڵك وەرگرتن لە ڕێوشوێنە دیپلۆماتیك و سیاسییەكان، دەیان كەس لە چالاكانی ئۆپۆزیسیۆن و ئازادیخوازانی كورد و ئێرانییان لە وڵاتانی ئورووپاییدا تیرۆر كردووە نمومنەی هەرە بەرچاویان شەهیدکرانی ڕێبەری ناوداری گەلی کورد دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو و هەروەها دوکتور سادق شەرەفکەندیییە.