۱۳۹۵/۰۵/۰۷


 لە ماوەی سێ مانگدا ٣٥٠ کرێکار گیانیان لە دەست داوە


لە ماوەی سێ مانگدا ٣٥٠ کرێکار گیانیان لە دەست داوە

کوردستان میدیا: بە هۆی ڕووداوی کار و نەبوونی کەرەستەی دڵنیایی لە ماوی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٣٥٠ کرێکار لە ئێران گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیلنا، لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٣٥٠ کرێکار لە پارێزگا و شارەکانی ئێران بە هۆی ڕووداوی جیاجیا گیانیان لە دەست داوە و لە نێو ئەو ٣٥٠ کرێکارەدا سێ ژنیش بەرچاو دەکەوێت.




بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی(قانونی)، لەو ماوە دا زۆرتر تیاچوونەی کرێکاران بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە بووە، کە بەو هۆیەوە ٤١.٧% کە کۆی گشتی ئەو ئامارە ١٤٧ کەس لە خۆوە دەگرێت.

هەر بە پێی ئەو ئامارە، پاش کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، ٢٤.٩% بە هۆی بەرکەوتنی شتی قورس و ١٣.١% بە هۆی تەزووی کارەبا، ٤.٦% بە هۆی کەمی ئۆکسیژن، ٣.١% بە هۆی سووتاوی و هەروەها ١٢.٦% بە هۆکارگەلی جیاوازەوە، ڕوودوای کاربە ئەژمار دێن.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتاکوو ئێستا شەش هەزار و ٥٥٥ کەس بوونەتە قوربانی ڕووداوی کار کە لە نێوانیاندا ٣٥٠ کەس گیانیان لە دەستداوە.

پارێزگاکانی تاران ٥٣ حاڵەتی ڕووداوی کار، خوراسانی ڕەزەوی ٣٠ حاڵەت، ئیسفەهان ٢٨ حاڵەت و پارێزگای فارسیش ٢٤حاڵەت، زۆرترین ئاماری قوربانی ڕووداوی کاریان بووە.

لەلایەکی دیکەوە و بەپێی ئەو ئامارانەی کە بڵاو بوونەتەوە، لە هەر رۆژێکدا لە وڵاتی ئێران ٥ کرێکار بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی خۆیان لەدەست ئەدەن.