چاودێری مافی مرۆڤ: ڕووسیە و سووریە چەکی قەدەغەکراو بەکار دێنن

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لەمەڕ بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە لایەن ڕووسیە و سووریه لە شەڕی ئەو وڵاتەدا، هۆشداریی دایە ئەو دوو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە سووریە و ڕووسیە کەڵک لە چەکی قەدەغەکراو وەردەگرن و دژبەرانی ڕێژیمی ئەسەد بەو جۆرە چەکانە بۆردومان دەکەن.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە تا ئێستا ٤٧ بۆمبی هێشوویی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە هێرشە ئاسمانییەکاندا کەڵکی لێ وەرگیراوە، کە لەو هێرشانەدا دەیان هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، سووریە و ڕووسیە منداڵان دەکەنە ئامانجی چەکە قەدەغەکراوەکان.
ئەو ڕێکخراوە لە درێژی ئەو ڕاپۆرتەدا ڕایگەیاندووە کە؛ ڕووسیه تا ئێستا ١٣ جۆر چەکی قەدەغەکراوی لە سووریە بەکار هێناوە کە وەکوو نموونەیەک دەتوانین ئاماژە بە بۆردومان کردنی شوێنە گشتییەکانی وەک بازاڕی فرۆشتنی سووتەمەنی لە گوندی ترمانین لە پاڕێزگای ئەدلەب بکەین کە لە ئەنجامدا، ژمارەیەکی بەر چاو لە خەڵکی مەدەنی کوژران.
لە ماوەی شەڕی سووریەدا کە پێی ناوەتە ٦ـەمین ساڵی خۆی، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس کوژراو و ١١ میلیۆن کەس ئاوارە بوون.