خوێندن لە ئێراندا نانی خۆم و کووزەڵەی کانییە

كوردستان میدیا: بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەشاری بۆکان لە بەخشنامەیەكدا داوای پارەیان لە قوتابیان كردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەرەڕای داهاتی كەمی هاووڵاتیانی كورد بەتایبەت لە شارە سنوورییەكانی كوردستان، بەرپرسانی قوتابخانەكانی شاری بۆکان بە قوتابیانیان گوتووە، دەبێ
هەر كامیان بڕی ١٠٠هەزار تمەن پارە بە قوتابخانە بدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەرەڕای داهاتی كەمی هاووڵاتیانی كورد بەتایبەت لە شارە سنوورییەكانی كوردستان، بەرپرسانی قوتابخانەكانی شاری بۆکان بە قوتابیانیان گوتووە، دەبێ
هەر كامیان بڕی ١٠٠هەزار تمەن پارە بە قوتابخانە بدەن.
لەو پێوەندییەدا، لە شاری بۆکان بەرپرسانی قوتابخانەکان بۆ ناونووسیی ساڵی تازەی خوێندن، دوایان لە بنەماڵەی قوتابیان کردووە کە دەبێ بڕی ١٠٠ هەزار تمەن پارە بە قوتابخانه بدەن.
هەروەها ماوەیەک لەمەوبەر ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم له شاری بۆکان، لە پسووڵەی ئامادە کراو لەو پێوەندییەدا، بڕە پارەیەکی دڵخوازیان نووسیوە کە لە ٧٠ هەزار تمەن تا سەرووی ١٠٠ هەزار تمەن لەخۆ دەگرێت.
هەواڵنیری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، لە قوتابخانەی ٨ی شەهریوەری عەلیئاباد لە ٧٠ هەزار تا سەرووی ١٠٠ هەزار تمەن لە هەر قوتابییەک وەرگیراوە.
بەشی ''ئەلف'' لە بەندی ٢ی مادەی ١٣ی جاڕنامەی جیهانیی مافی ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و پەروەردەی بێبەرانبەردا، کە ئێران ساڵی ١٣٥٤ ناوەڕۆکی ئەو جاڕنامەیەی پەسند کردووە، هاتووە: "پەروەردە و بارهێنانی سەرەتایی دەبێ ئیجباری و بە بێبەرانبەر بێت و تێکڕای کۆمەڵگا بە ئاسانی بتوانن لێی بەهرەمەند بن."
هەروەها له بەندی دووهەمی ئەسڵی سێیەمی یاسای بنەڕەتیی ئێراندا هاتووە: "دەوڵەت ئەرکدارە تێکڕای ئیمکاناتی پەروەردە و بارهێنان بۆ هەموو ئاست و قۆناغەکانی خوێندن دابین بکات" و هەروەها لە ئەسڵی ٣٠ی یاسای بنەڕەتیی ئێراندا هاتووە، "دەوڵەت ئەرکدارە پێداویستییەکانی پەروەردە و بارهێنان، بە بێبەرانبەر بۆ هەموو خەڵک هەتا کۆتایی قۆناغی دواناوەندی دابین بکات و خوێندنی باڵاش هەتا ئاستی خۆبژیویی وڵات بە شێوی بێبەرانبەر پەرە پێ بدات".
خەمساردی و دابین نەکردنی تێچووی قوتابخانە بۆ بارهێنان و پەروەردە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، بووەتە هۆی زۆر بوونی وەرگرتنی بڕی پارەی نەخت لە قوتابیان بە تایبەت لە قوتابخانەکانی کوردستان و هەروەها هاتنە خوارەوەی ئاستی حەقدەستی مامۆستایان. هەربۆیەش چیرۆکی خوێندن و قوتابی لە وڵاتی ئێراندا، بۆتە چیرۆکی ئەو پەندە کوردییەی کە دەڵێت: "نانی خۆم و کووزەڵەی کانی...میوانی هەی میوانی".