سوپای ترسنۆکی پاسداران هەڕەشە لە ژن و منداڵ دەکا

کوردستان میدیا: دوای شکستی ئابڕووبەرانەی سوپای پاسداران لە هێرشیان بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا ئەو سوپا ترسنۆکە هەڕەشە لە خەڵکی مەدەنی و ژن و منداڵ دەکا.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا سوپای تیرۆریستیی پاسداران لە چەند شوێن هێرشی دڕندانەی کردە سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بۆ کاری سیاسی و تەبلیغی لە نێو خەڵکی خۆیاندا بوون. هیزی رژیم لەو هێرشانەیدا زەربەی گورچوبڕی وێکەوت و نەک بە مەبەستە گڵاوەکانی نەگەیشت، بەڵکوو شکستێکی ئابڕووبەرانەی خوارد کە بە قسەی کەسانی جێی بڕوا لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا کوژراوو بریندارەکانی هێزەکانی پاسداران و بەکرێگیراوانیان بینیوە.

هەروەها ئەو شکستە گەورەیەی سپا بووە هۆی ئەوە کە دوای ٢٧ ساڵ خامنەیی رێبەری رژیم بەرپرسی هێزە چەکدارەکانی رژیم وەلا بنێ و تیرۆریستێکی دیکە دابنێ تاکوو بەڵکوو شکستەکانی بشارێتەوە.
بە پێی هەواڵە بڵاوبووەکان سوپای پاسدارانی رژیمی تیرۆریستی ئیسلامیی ئێران، بۆ شاردنەوەی شکستەکانی و بۆ رووحیەدان بە هێزە بێرووحیە و دۆڕاوەکەی، دەستی کردوە بە هەڕەشە لە خەڵکی ئاسایی و مەدەنی لە هەموو شوێنێکی کوردستان. لە نێوخۆی کوردستانی رۆژهەڵات بە مانۆڕی چەکی قورس و هاتوچۆی هێزەکانی دەیەوێ خۆی بە بەهێز نیشان بدا و لە گوندەکان و کوێستانەکان هەڕەشە لە خەڵک دەکا کە ماڵەکانیان وێران دەکەن .
لە هەنگاوێکی دیکەی ترسنۆکانەی سوپای پاسداراندا گوایە هەڕەشەی ئەوە دەکەن کە کەمپ و شوێنی نیشتەجێ بوونی کوردستانیانی رۆژهەڵاتی نیشتەجێی باشوور دەدەنە بەر هێرش و گوایە تۆڵەی شکستی ئابڕووبەرانەیان لە بەرابەر پێشمەرگە لە دڵی کوردستانی رۆژهەڵاتدا لە ژن و منداڵی ئاسایی دەکەنەوە.
جێی ئاماژەیە کە لەسەرەتای هاتنە سەرکاری خومەینیی سەرۆکی داعشی ویلایەتی فەقیهیەوە، بە فەرمانی جەهاد بە دژی خەڵکی کوردستان روویان لە مێژوودا رەش کرد و ئێستاش دوای بەتاڵبوونەوەی ئەفسانەی هەیمەنەی درۆیینی رژیمە تیرۆریستەکەیان، لەوپەڕی داماویدا دەیانەوێ هێزی خۆیان بە هەڕەشە بۆ سەر ژن ومنداڵ نیشان بدەن.