خەڵکی گوندی بێژوێ دژی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندانیان کرد

کوردستان میدیا: دوای کوژرانی دو لاوی کۆڵبەری خەڵکی گوندی گوێزڵێی ئالانی سەردەشت بە دەستی هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، خەڵک لە گوندی بێژوێ دژی ڕێژیم ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵک لە گوندی بێژوێی ئالانی سەردەشت، دوای کوژرانی دوو کۆڵبەڕی کوردی خەڵکی سەردەشت، بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین نەیانهێشتووە هیچ ماشێنێکی ڕێژیمی ئێران بێتە ناوچەکە.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند کە؛ خەڵکی ئەو گوندە هێزەکانی ڕێژیمیان لە ناو پاسگاکە دەرکردووە و ڕێژیمیش لە ترسی پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە لە هەموو جۆرە جموجۆڵێک لەو ناوچەیە خۆ دەبوێرێ.
هەروەها هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد کە خەڵک دروشمی "بژی هێزی پێشمەرگە و بژی دێموکرات"یان بەرز کردووەتەوە.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو کۆڵبەری کورد لە ناوچەی ئالانی شاری سەردەشت، بە ناوەکانی "لەتیف و ڕەئووف عەلیخانی" کوڕی ساڵح، خەڵکی گوندی گوێزڵێی ئالان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیمی ئێران لە پاسگای "گوێزڵێ" دەکوژرێن.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە که: "گروبانێکی پایەگای گوندی "گوێزڵێ"ی ناوچەی ئالانی سەدەشت تەقەی لەو دوو برایە کردووە، کە یەکێکیان دەستبەجێ دەکوژڕێت و پاش ئەو ڕووداوە برای کوژراوەکە هەڵدەکوتێتە سەر گروبانەکە و دەیکوژێ و پاش ڕووداوی دووهەم، سەربازەکانی پایەگا تەقەی لێدەکەن و برای دووهەمش دەکوژن و هەوڵ دەدەن دەست بەسەر جەنازەری لەتیف و ڕەئووفدا بگرن.
دواوی ئەو ڕووداوە خەڵکی گوندەکانی "بێژوێ و گوێزڵێ" هێرش دەکەنە سەر سربازەکان و جەنازەکانیان لێ دەستێنەوە.