حیزبی دێموکرات بەشداری لە مەراسمی دامەزراندنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستاندا کرد
کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی "مستەفا هیجری"سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری لە ٤١مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستاندا کرد.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی فەرمی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، هەیئەتێکی پایەبەرزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، لە هوتێل دیوانی شاری هەولێر بەشداری لە مەراسمی ٤١مین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانداکرد کە لە لایەن ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی یەکیەتییەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.

لەو مەراسمەدا مستەفا هیجری پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتی بە بۆنەی ٤١مین ساڵڤەگەری دامەزراندنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانی پێیان ڕاگەیاند.
لە میانەی ئەو مەراسمەدا، هەیئەتی حیزبی دێموکرات لەگەڵ کۆمەڵێک لە حیزبە سیاسییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان و بەشێک لە کۆنسوول و نوێنەرانی وڵاتان، هەروەها بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک نێچیرڤان بارزانی و جێگری حکوومەتی کوردستان قوباد تاڵەبانی دیداریان کرد.