ناوەندی نێرگز بە بۆنەی ڕۆژی منداڵان مەڕاسمێکی بەڕێوە برد
کوردستان میدیا: ناوەندی نێرگز تایبەت بە پەروەردەی منداڵان لە بنکەی سەرەکی حیزبی دێموکرات ڕێوڕەسمێکی بەڕێوە برد.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە بۆنەی ڕۆژی منداڵان لە لایەن ناوەندی نێرگز، بە بەشداری ئەندامانی ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە بنکەی سەرەکی حیزبی دێموکرات ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان شانۆیەک لە لایەن منداڵانی ناوەندی نێرگز پیشانی بەشدابووانی ڕێوڕەسمەکە کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا کێبڕکێی "شوتی خواردن" لە نێوان چەند منداڵی ناوەندی نێرگز بەڕێوە چوو و سەرکەوتووانی ئەو کێبڕکێیە خەڵاتیان پێ بەخشرا.
دواتر لە لایەن گرووپی هەڵپەڕکێی منداڵانی ناوەندی نێرگز هەڵپەڕکێیەک پیشکەش بە بەشداربووان کرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، کە لە ماوەی ڕابردوو لە نێوان منداڵانی ناوەندەکانی ١، ٢، ٣ی کوردستان کێبڕکێی جیاواز بەڕێوە چووبوو و لەو ڕێوڕەسمەدا بە سەر سەرکەوتووان خەڵات دابەش کرا.
کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بە هەڵپەڕکێی منداڵانی ناوەندی نێرگز کۆتایی پێهات.