ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران دەستبەسەر کردنی "نازەنین زاغێری" بەئەستۆ گرت

کوردستان میدیا: "نازەنین زاغێری" ،شارۆمەندی ئێرانی-بریتانیایی کە لەگەڵ کچە دووساڵەکەی بەمەبەستی سەردانی بنەماڵەکەی هاتبوو بۆ ئێران، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە قۆڵبەست کراوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، "ڕیچارد ڕێتکلیف" هاوسەری بریتانیایی "نازەنین زاغێری" بە میدیاکانی بریتانیای ڕاگەیاندووە کە؛ " ٨ ڕۆژە لە نازەنین هیچ هەواڵێکەم نیە و ئەگەری ئەوە هەیە کە لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیرابێت."
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، "ڕیچارد ڕێتکلیف" هاوسەری بریتانیایی "نازەنین زاغێری" بە میدیاکانی بریتانیای ڕاگەیاندووە کە؛ " ٨ ڕۆژە لە نازەنین هیچ هەواڵێکەم نیە و ئەگەری ئەوە هەیە کە لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیرابێت."
ڕۆژنامەی "تێلگراف" چاپی لەندەن، لە زاری هاوسەری نازەنینەوە نووسیویەتی کە: "هیچ هەواڵێکم لە هاوسەرەکەم نیە. پێشتر ئیزنی هەبوو کە ڕۆژانە پەیوەندیمان لەگەڵ بگرێت، بەڵام لە ٥ی ژووئەنەوە تاکوو ئێستا هیچ هەواڵێکمان لێی نیە. تەنانەت ئاگادار نین پێی لە کام زینداندا ڕاگیراوە."
هەروەها گوتەیەتی کە؛ "نازەنین هیچ هەڕەشە و مەتەرسییەک بۆ سەر ڕێژیمی ئیران نیە."
میدیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە ناوبراو بۆ زیندانی سپای پاسداران لە شاری کرمان ڕاگوێزراوە. ئەم ماڵپەڕانە بڵاویان کردووەتەوە کە "نازەنین زاغێری" بە تاوانی هاوکاری بۆ ڕووخاندنی ڕێژیم و دەستتێدا هەبوون لە پیلانی ڕێکخستنی ماڵپەڕەکان و هێرشی سایبێریدا هەبووە".
نازەنینی تەمەن ٣٧ ساڵانە لەگەڵ پرۆژەکانی ڕێکخراوی خێرخوازانەی تامسۆن و هەروەها لەگەڵ ڕێکخراوی خاچی سوور بۆ یارمەتیدانی زیان لێکەوتووەکان هاوکاریی هەبووە.