سەروانێکی پاسدار و چەند ئەندامی دیکەی سپای تێرۆریستی پاسداران ڕێژیم کوژران

کوردستان میدیا: لە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ لەگەڵ هێزە داگیرکەرە تێرۆریستییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم، سەروانێکی پاسدا و چەند ئەندامی دیکەی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییەی خەڵکی شاری نەغەدە کوژران.
شوناسی یەکێک لە ئەندامانی تێرۆریستی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، سەروان " عەبدولواحید حیکمەت" خەڵکی شاری نەغەدە ڕاگەیەندراوە.
هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی داگیرکەری کوردستان، "حاجی سەمەد بۆستانی" جێگری فەرماندەی سپای پاسدارنی ڕێژیم لە شاری شنۆ کوژرا.
هەروەها ٤ جاش بە ناوەکانی "یوسف ئەحمەدی، مستەفا خالیدی، عوبەید هەرکی و ئەسکەندەر مامەڵ" خەڵکی "باڵاگیر" بە دەستی هێزەکانی پێشمەرگە کوژران.
ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا باس لە ڕێژەی بەرچاوی کوژرا و بریندارانی ڕێژیمی ئێران دەکات.