ڕۆژنامەی "سیاست روز" لە وەڵامی وتەکانی مۆگێرێنی: "ئەرکی ئێمە لەنێوبردنی ئیسرائیلە"
کوردستان میدیا: بەرپرسی سیاسەتی دەرەکیی یەکیەتیی ئورووپا، ڕوو لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە؛ تاران دەبێ لە بەرانبەر ئیسرائیلدا هەڵسوکەوتێکی بەرپرسیارانە بگرێتە بەر.
"فێدریکا موگێرێنی" لە دانیشتنێکدا لە واشنگتۆن بە لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامی گووتووە؛ پێویستە دەوڵەتی ئیسرائیل بە فەرمی بناسن؛ دژایەتی کردنی نەتەوەی جولەکە و ڕەگەزپەرەستی زیادی کردووە و ئێمە نەتەنیا پاڵپشتی لێناکەین، بەڵکوو لە دژی ڕادەوەستین.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ: ئێران دەبێ بڕیار بدات کە دەیهەوێ بەردەوام بێت لە دژایەتی کردنی ئیسرائیل یان بەرپرسانە بۆ ئارامی و ئاسایشی ناوچە هەنگاو دەنێت؟ هەروەها سەبارەت بە ڕێککەوتننامەی ناوکی دەڵێ؛ واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتننامە بە واتای کۆتایی هاتنی هەموو کێشەکان نیە و هەموو کێشەکانی ئێمە لەگەڵ ئێران بە بەرجام کۆتاییان پێنایەت.
لە بەرانبەر وتەکانی مۆگێرێنیدا، ڕۆژنامەی "سیاست روز" سەر بە قۆڵی پاوانخوازی ڕێژیم، لە ستوونی "سرمقالە"ی خۆیدا وەڵامی داوەتەوە و ڕاشکاوانە گووتوویەتی: یەکێک لە بەرپرسایەتی و ئەرکە شۆڕشگێڕانە، ئارمانی و شەرعییەکانی ئێمە ئەوەیە کە ببینە بەڵا بۆ گیانی ئیسرائیل و لەنێوبردنی ئیسرائیل.
پێشتریش خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی وتبووی: بە پشت بەستن بە خودا، تا ماوەیەکی دیکە ئیسرائیل لە نێو دەبەین؛ ئەمە پێشبینی یان بلۆف لێدان نیە، بەڵکوو بەڵێنێکی خوداییە و جێبەجێ دەکرێت!