هێرشی سایبێری بۆ سەر ماڵپەرەکانی حکوومەتی ئێران
کوردستان میدیا: لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ئێران، زۆربەی ماڵپەڕە ئینتێرنێتییەکانی ڕێکخراوەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران هەک کراون.
بەپێی هەواڵە بڵاوبووەکان، ماڵپەڕی تەسنیم، سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بڵاوی کردووەتەوە کە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، یەکەم ماڵپەڕی ئێرانی کە لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا هەک کراوە، ماڵپەڕی ناوەندی ئاماری ئێران بووە.
ئەو ماڵپەڕە کە یەکێ لە ماڵپەرە ڕخنەگرەکان لە ڕێژیمی ئێرانە، لە وتاری ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ جۆزەردان بڵاوی کردووەتەوە کە؛ ڕێکخراوە حکوومەتییەکان تاکوو ئێستا نەیانتووانییوە بەربەرەکانێ لەگەڵ هەك کرانی ئەم ماڵپەڕە حکوومەتییانەدا بکەن، تەنانەت نەیانتوانیوە هیچ هەواڵ و شیکردنەوەیەک لەو بوارەدا بدەنەوە.

بەپێی ئەم هەواڵە، بە دوای ماڵپەڕی ئاماری ئێران، ماڵپەڕی حکوومەتیی "ڕێکخراویتۆماری بەڵگەنامەکانی ئێران"، دەزگای دادوەری، وەزارەتی دەرەوەی وڵات و ...هتد، کەوتوونەتە بەر هێرشی سایبێری و هەک کراون.
جێی باسە کە ماڵپەڕی هێندێ لە بانکەکان، وەک بانکی "اقتصاد نوین" و "ملت"یش کەوتوونەتە بەر هێرشی سایبێری و لەم بابەتەوە هەوڵیان لەسەر دراوە.