سەقز: کۆبوونەی پشتیوانی لە محەممەد سدیقی کەبوودوەند پێشی پێ‌گیرا
کوردستان میدیا: هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە شاری سەقز پێشیان لە کۆبوونەوەی هێمنانە بۆ پشتیوانی لە محەممەد سدیقی کەبوودوەند گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، كۆمه‌ڵێک چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسیی شاری سه‌قز داوایان لە خەڵک کردبوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ڕێکەوتی ١٦ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، به مه‌به‌ستی پشتیوانی‌كردن له محه‌ممه‌دسدیق كه‌بوودوه‌ند، له پاركی شاری سه‌قز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هێمنانه به‌ڕێوه به‌رن، کە لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە پێشی پێ گیرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە كاتێك خه‌ڵک ڕوو ده‌كه‌نه پاركی شاری سه‌قز، هێزه چه‌كداره‌كانی ڕێژیم و لیباس شه‌خسییه‌كان، هه‌موو ئه‌و پاركه‌یان ته‌نیوه و ئیزنیان به هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ک نه‌دا.
هەروەها هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئه‌گه‌رچی خه‌ڵكێكی زۆر به مه‌به‌ستی پشتيوانی‌كردن له كه‌بوودوه‌ند ڕوویان كردبووه پاركی شار، به‌ڵام به‌پێی گووته‌ی شایه‌تحاڵێک لە شوێنی کۆبوونەوەکە، هێزه‌كانی ڕێژیم له ڕاده‌ی داره‌كانی پاركه‌كه زیاتر بوو، به شێوه‌یه‌ک كه تا ئێستا ئه‌و پاركه بەم جۆره هێزی نیزامی و لیباس شه‌خسی به‌خۆیه‌وه نه‌دیبوو و نه‌یانهێشت كۆبوونه‌وه‌کە به‌ڕێوه بچێت".
محەممەد سدیقی کەبوودوەند بەرپرسی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، کە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا بۆ ماوەی ٩ ساڵە دەستبەسەر کراوە، لە ڕۆژی ١٩ی بانەمەڕەوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمە ناڕەوا و داسەپاوەکان لە سەر خۆی دەکات.
لەو پێوەندییەدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بانگەوازێکدا داوای ئازادیی زیندانیانی سیاسیی بەنداکراو لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و بە تایبەت محەممەد سدیقی کەبووەدوەندی کرد و داوای لە هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات کرد کە بە هەر شێوەیەک کە ئیمکان و دەرەتانیان هەبێ، لەو پێناوەدا تێ‌بکۆشن و پشتیوانی لە داوای ڕەوای محەممەدسدیقی کەبوودوەند بکەن.