ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: مامۆستا مەلا "ڕەسووڵ مۆوەفەقیفەرد" خەڵکی شاری پیرانشار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، مامۆستا مەلا "ڕەسووڵ مۆوەفەقی فەرد" ناسڕاو بە مەلا "ڕەسوڵی نەمنجی" کوچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، مامۆستا مەلا "ڕەسووڵ مۆوەفەقی فەرد" ناسڕاو بە مەلا "ڕەسوڵی نەمنجی" کوچی دوایی کرد.
ناوبراو کە کەسایەتییەکی ئایینی بوو، ئەندامێکی چالاک و بوێر و تێکۆشەری حیزبی دێموکرات بوو و لە نێوکۆمەڵانی خەڵکی ناوچەی پیرانشاردا کەسێکی جێگای ڕێز و متمانە بوو، هەربۆیەش زۆرجار لە لایەن ڕێژیمەوە کەوتە بەر هەڕەشه و بێحورمەتی، بەڵام هیچ کات کۆڵی نەدا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه و خزم و کهس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.