گەمارۆکان بەم زووانە بەرۆکی کۆماری ئیسلامی بەرنادەن
کوردستان میدیا: بڕیار وایە لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە وڵاتانی ئامریکا، فەڕانسە و ئاڵمان سەبارەت بە هێشتنەوەی گەمارۆکان لەسەر کۆماری ئیسلامی و ڕووسیە دانووستان بکەن.
ڕادیۆ فەڕانسە لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، جێگری خەزێنەداریی ئامریکا بۆ کاروباری خەبات لەدژی تێرۆریزم بە مەبەستی وتووێژ لەپێوەندی لەگەڵ هێشتنەوەی تەحریمەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی و ڕووسیە، سەردانی بێرلین و پاریس دەکات و سەبارەت بەم پرسە لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەم دوو وڵاتە ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکات.

بەپێی ئەم هەواڵە، ئادام زوبین لەم سەفەرەدا لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتخانەی دەرەوە، نێوخۆ، کاروباری ماڵی و هەروەها نوێنەری کۆڕە ئابوورییەکانی فەڕانسە و ئاڵمان دادەنیشێت و سەبارەت بە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ خەبات لەدژی پشتیوانییەکانی کۆماری ئیسلامی لە تێرۆریزم دانووستان دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا دەوڵەتی ئیسلامیی داعشی بە گرینگترین هەڕەشەی تێرۆریستی و کۆماری ئیسلامی بە گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریزمی جیهانی ناوزەد کردووە.
هەنووکە بەهۆی گەمارۆکانی ئورووپا و ئامریکا لە دژی ئێران، بەهۆی پاڵپشتی کردنی حکوومەتی ئیسلامیی تاران لە تێرۆریزم، هیچکام لە بانک و ناوەندە بڕیاردەرە ئورووپاییەکان ئامادە نین لە باری ئابوورییەوە هاوکاریی کۆماری ئیسلامی بکەن؛ پرسێک کە بەرپرسانی ڕێژیمی تارانیش حاشای لێ ناکەن ودانیان پێدا ناوە.