جان کێری: سانسۆڕ کردنی ڤیدیۆی وتووێژە ناوکییەکان کردەوەیەکی ساویلکانەیە
کوردستان میدیا: جان کێری، وەزیری دەرەوەی ئامریکا، ڕۆژی هەینی ١٤ی جۆزەردان، دەستکاری کردن و سانسۆڕی بەشێک لە فیلمی پرسیار و وەڵام سەبارەت بە وتووێژە نهێنییەکان لەگەڵ ئێرانی مەحکووم کرد و بە کردەوەیەکی "ساویلکانە و نابەجێ" لەقەڵەمی دا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەڕانسە، کێری هەروەها ڕەخنەی توندی لەو کردەوەیەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتخانەکەی خۆی گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەڕانسە، کێری هەروەها ڕەخنەی توندی لەو کردەوەیەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتخانەکەی خۆی گرتووە.
جێیمز ڕۆزێن هاواڵنێری فاکس نیووز، لە دێسامبری ساڵی ٢٠١٣دا، پرسیاری لە جین ساکی، وتەبێژی ئەوکاتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا کردووە کە ئایا نکوڵی لە ئەنجامی وتووێژە نهێنییەکان لەگەڵ ئێران دەکات؟
و ئەویش لە وەڵامدا گوتویە کە؛ هەندێجار بۆ پێشکەوتنی دیپلۆماسی، پێویست بە بوونی بیاڤی خسووسی هەیە و ئەم کەیسە یەکێک لە نموونە باشەکانیەتی.
ڕۆزێن پاش ماوەیەک سەرنج دەدات کە ئەو پرسیارە لە وتووێژەکە لابراوە و لەو پێوەندییەدا، پێوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکاوە دەگرێت.
تۆڕی هەواڵدەریی سی ئێن ئێن، ڕۆژی ١٣ی جۆزەردان، لە زاری جان کێری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکاوە، بڵاوی کردبووەوە کە، بەرپرسێکی حکوومەتی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەم وەزارەتخانەیە، خوازیاری سانسۆڕی ئەم پرسیارە و وەڵامەکەی بووە.
ئێد ڕۆیس، بەرپرسی کۆمیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا، لەو ڕووەوە کە ئەم پرسیارە ئاوڕ لە بابەتێکی هەستیار وەکوو وتووێژی ناوکیی ئێران دەداتەوە، سانسۆڕ کردنی بە جێگای نیگەرانی لەقەڵەم دەدات.
ڕەخنەگرانی ئۆباما دەڵێن کە ناوبراو لەپیوەندی لەگەڵ ڕێککەوتنی ناوکی، بیروڕای گشتی گۆمڕا کردووە و هەندێ لە زانیارییەکانی لە دەستپێڕاگەیشتنی گشتی پاراستووە.