تێچووی بەربانگی هەر خانەوارێکی ئێرانی زیاتر لە ٥٤٠ هەزار تمەنە
کوردستان میدیا: تێچووی بەربانگی خانەوارێکی ٤کەسی لە ئێران، لە ڕۆژدا ١٨ هەزار و ١٨٣ تمەن و لە مانگدا لانیکەم ٥٤٥ هەزار و ٥٠٠ تمەنە.
ڕۆژنامەی "اعتماد"، لە نوێترین ژمارەی خۆیدا، ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی ئابووریی خانەوارەکانی ئێران و تێچووی ڕۆژانە و مانگانەی هەر خانەوارێک لە مانگی ڕەمەزاندا بڵاو کردۆتەوە، کە تێیدا باس لە نایەکسانیی ڕێژەی تێچووەکان و ئاستی داهاتەکان کراوە.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، بەرپرسانی حکوومەتی، هەموو ساڵێک و لە بەرەبەری هاتنی مانگی ڕەمەزاندا، بەڵێنی ئەوە دەدەن کە جێگەی نیگەرانی نیە و چاوەدێریی چڕ بەسەر بازاڕ و نرخی شتومەکەکاندا دەکەین، بەڵام دوایین لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە تێچووەکانی ژیان لەم مانگەدا زیاتر لە مانگەکانی دیکەیە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە و بە سەرنجدان بە نرخی شتومەک و پێداویستییەکان بۆ خانەوارێکی ٤ کەسی و بۆ سفرەی بەربانگ، تێچووی زیاتر لە ٥٤٥ هەزار پێویستە؛ ئەمەش بەبێ لەبەرچاوگرتنی تێچووی سفرەی پارشێو و مەسرەفی میوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نرخی میوە و سەوزی لە ئێران زیاتر لە ٨% زیادیان کردووە و نرخی هێلکەش ٨٠٠ تمەن زیاتر بووە.
ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە پێشتر ئیبراهیم دۆرۆستی جێگری ژووری ئەسنافی ئێران بە هەواڵدەریی ئیسنای گووتبوو: لە مانگی ڕەمەزاندا زیاتر لە پێویست مادە خۆراکییەکان و پێداویستییەکانی ئەم مانگە خراوەتە بازاڕ و بۆیە پێشبینی دەکەین کە نەتەنیا گرانی ڕوو نەدات بەڵکوو هەرزانیش بێتە ئاراوە!