سێ پەنابەر بە تاوانی دەستدرێژی لە ئاڵمان قۆڵبەست کران
ئاژانسی کوردپا: لە کۆتایی حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ١٨ ژن لە ئاڵمان لە فێستیواڵێکی موسیقادا دەستدرێژییان کراوەتە سەر.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ١٨ ژن لە شاری "دارمشتات" لە ئاڵمان، لە لایەن گروپێکی پەنابەری ئاسیاییەوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر و سێ پەنابەری پاکستانی لە نێوان تەمەنی ٢٨ تا ٣١ ساڵدا لە لایەن پۆلیسی ئەم وڵاتەوە قۆڵبەست کراوەن و لەم ڕەوتەشدا پۆلیسی ئاڵمان بە شوێن دوو تا سێ کەسی دیکەی ئەم کارەساتە دان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دەستدرێژییە بە شێوازی گرووپی بووە و لە کاتی فێستیواڵەکەدا ٣ ژن سەدرانی پۆلیسی ئەم ناوچەیەیان کردووە و هەواڵیان لەم بابەتە داوە و تاکوو ڕۆژی دووشەممە ڕێژەی سکاڵاکان گەیشتووەتە ١٨ حاڵەت.
ئەم کارەساتە بووەتە هۆی ئەوەیکە حیزبی ڕاستگەرا و دژ بە یاساکانی ئیسلامی "ئاڵترناتیڤ برای ئاڵمان " بۆ بەهرەمەندبوون لە سەر بانگەوازەکانی، لە سەر ئەم بابەتە تووانیوییەتی لە سێ ئەیالەتی گرینگی ئاڵمان بۆ یەکەم جار جێ پێی خۆی لە پاڕلمانەکانی ئەم ئیالەتانەدا بکاتەوە.
دروشمی ئەم حیزبە لە سەر بەستنی سنوورەکانی ئاڵمان لە سەر پەنابەرەکانە و پێشگرتن لە هەر چەشنه هێمای ئیسڵامییه.
ئەم کارەساتە بووتە هۆی هاندانی زۆری بیرۆکەی گشتی خەڵک لە دژ بە پەنابەرەکان لە ئاڵماندا.