۱۳۹۵/۰۳/۱۶


بەشدار نەبوونی خەڵک لە بەڕێوەچوونی ساڵڕۆژی مردنی خومینی لە کوردستان


بەشدار نەبوونی خەڵک لە بەڕێوەچوونی ساڵڕۆژی مردنی خومینی لە کوردستان

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی مردنی خومینی لە ١٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی، ڕۆژی هەینی ١٣ی جۆزەردان، لە شاری سنە و شارەکانی دیکەی کوردستان بە بەشداری لانیکەم خەڵکی شارەکانی کوردستان، بەڕێوەچوو.
لەو ڕێوڕەسمە دا تەنیا بەرپرسانی حکوومەتی و هێندێک کەسی دەست‌وپەیوەندیدار سەر بەو ڕێژیمە تێرۆریستیە بەشدار بوون.


لە سەرەتایی هاتنە سەر کاری ڕێژیمی تێرۆریستی ئیسلامیی ئێران، تێرۆر وەکوو کەرەستەیەک بۆ نیشاندانی هێزە دەوڵەتی ئاخوندەکان کەڵکی لێوەڕگیراوە.
ڕێژیمی ئێران ئیدعا دەکات خەڵک لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداری بەرچاوی کردووە بەڵام تەنیا بەرپرسانی لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداربوونە.

فتوادانی ڕێژیمی تیرۆریستی ئیسلامیی و بە تایبەتی شەخسی خومەینی، یەکێک لە کارەکانی سەرەکییەکانی ئەو ڕێژیمە تێرۆریستی ئیسلامییە دژی گەڵی کورد لە کوردستانی ئێران بووە.

خەڵکی کوردستان دوای ئەو فەرمانە شوومەی خومینی لە هەموو شار و ناوچەکانی کوردستان بە نیسبەت ئەو فەرمانە ناڕەزایەتیان دەربڕی.

خەڵکی کوردستان هەر لە سەرەتایی هاتنە سەر کاری ئەو ڕێژیمی تێرۆریستییە بە نەچوونە سەر سەندووقی دەنگدان، دەنگی نایان بە خومینی و ڕێژیمە کەی دا.

ئێستا پاش تێپەڕاندنی ٢٧ ساڵ بە سەر مردنی خومینی، خەڵکی کوردستان لە کاتی هەڵبژرانەکان، بەشداری لە هەڵبژاردنەکان ناکەن و لە رێوڕەسمەکانی سەربەو ڕێژیمی بەشدار نابەن.