خومەینی یەکێک لە بەکرێگیراوانی ئامریکا بووە
کوردستان میدیا: بەپێی هەندێک بەڵگەی تازەبڵاوکراوە خومەینی یەکێک لە بەکرێگیراوانی ئامریکا لە سەردەمی دەسەڵاتی جیمی کارتێر و جان ئێف کێنێدی بووە.
ڕێکخراوی "سیا" لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێگ بەڵگەی بڵاو کردۆتەوە کە دەری دەخات خومەینی لە دەیەی ٦٠ی زایینی تاکوو ساڵی ١٩٧٩ی زایینی واتە پێش لە هاتنەوەی بۆ ئێران پێوەندی نهێنی لەگەڵ هەر دوو سەرکۆماری ئامریکا جان ئێف کێنێدی و جیمی کارتێر هەبووە.

بەپێی ئەم بەڵگانە خومەینی لە نامە نهێنییەکەیدا بۆ کێنێدی لە ساڵی ١٩٦٣ و پاش بەردرانی لە زیندان وتوویەتی داواتان لێدەکەم قسەکانی من لە سەر ئامریکا بە هەڵە وەرمەگرن و هێرشەکانی من بە جیددی لێک مەدەنەوە؛
ناوبراو هەروەها بەڵێنی بە هەر دوو سەرکۆمار داوە کە بەرژەوەندییەکانی ئامریکا لە ئێراندا بپارێزێت و تەنانەت لە نامەیەکدا بە ڕێکەوتی ١٩ی ژانویەی ١٩٧٩ بۆ کارتێر وتوویەتی ئێمە هیچ کات فرۆشی نەوت بە ئامریکا ناوەستێنین.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هەڵوێست و دژکردەوە و تووڕەیی گەورەبەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و یەک لەوان خامنەیی لێکەوتەوە بەچەشنێک کە ناوبراو لە ساڵڕۆژی مردنی خومەینیدا ئەم بەڵگانەی بەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند کە ئەمانە تەنیا هێمای دوژمنایەتی ئامریکا و بریتانیا لەگەڵ ئێرانن.