سێ ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە کوژران

کوردستان میدیا: سێ کەس لە ئەندامانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە شەڕی سووریەدا لە پارێزگای حەلەب کوژران.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان ١٣٩٥ی هەتاوی، سێ کەس لە ئەندامانی سپای تیرۆریستی پاسداران لە شەڕ و تێکهەڵچوون لە سووریەدا بە ناوەکانی "حوسێن عەلی پوور ئیبراهیمی"، "عەباس دانشگەر" و "مێهدی نەزەری" لە پارێزگای حەلەب کوژران.

پاسداری تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران، حوسێن عەلی پوور ئیبراهیمی، دووهەمین کوژراوی شاری ئاستانی ئەشرەفیەی پارێزگای گیلان لە باکووری ئێرانه و عەباس دانشگەر خەڵکی سمنان و تەمەن ٢٢ ساڵ، مێهدی نەزەری خەڵکی شاری ئەندیمشکی سەر بە پارێزگای خوزستانە.
پارێزگای خوزستان هەتاکوو ئێستا ٦٠ کوژراوی لە شەڕی سووریە دا هەیە.
لە سەرەتای دەسپێکی قەیرانی سووریە لە ساڵی ٢٠١١ی زایینیەوە تا ئێستا، زیاتر لە ١٠٠ کەس لە ئەندامانی پلەبەرزی سپای پاسداران لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریە کوژراون، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران بوونی هێزی سەربازی خۆی لەو وڵاتەدا ڕەت دەکاتەوە.