دکتور کەریم عەبدیان بە هۆی گوشارەکانی ڕێژیمی ئێران نەیتوانی ببێتە ئەندامی کۆمیتەی "خەڵکی خۆجێی"ـی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان

کوردستان میدیا: چالاکانی عەڕەبی خەڵکی ئەهواز ڕایگەیاندووە کە، گوشاری ڕیژیمی ئێران بوو به لەمپەڕێک بۆ بە ئەندامبوونی دوکتور "کەریم عەبدیان"، چالاکی مافی مرۆڤ لە ئەهواز و کارناسی کاروباری نێونەتەوەیی لە کۆمیتەی "خەڵکی خۆجێی"(مردم بومی) لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
بە پێی هەوواڵە بڵاوکراوەکان، کۆمیتەی "خەڵکی خۆجێی"(مردم بومی)، سەر بە شوڕای ئابووری-کۆمەڵایەتییەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە و خولی دوواتری ئەم کۆمیتەیە لە ساڵی ٢٠١٧ تاکوو ٢٠١٩دا پێک دێت.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئەهواز، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، کە نووسراوەیەک لەم بابەتە ماڵپەڕی "العربیه.نت" بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە: "ڕیژیمی ئێران بە هاوئاهەنگی هاوپێیمانەکانی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا، وەک چین، ڕووسیە، بووەتە هۆی لەمپەرێک بۆ ئەندامەتی دوکتور کەریم عەبدیان لەم کۆمیتەیەدا".
عەبدیان مانگی مارسی ڕابردوو لەگەڵ ٤ کارناسی دیکەی قاڕەی ئاسیا بۆ هەڵبژاردنەکانی کارناسانی کارگرووپی "خەڵکی خۆجێی"(مردم بومی) خۆی بەربژێر کردبوو.
ئەم کارگرووپە لە ١٦ ئەندام پێک هاتووە، کە ٨ ئەندامی لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە و ٨ ئەندامی دیکەشی بە هەڵبژاردنی نوێنەرەی ڕێکخراوەکانی خەڵکەوە تۆمار کراوە، کە لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ژمارەیان لە ٤٠٠٠ هەزار کەس کە پێکهاتووە لە ڕێکخراوەکانی خەڵکیی ناحکوومەتی، هەڵدەبژێردرێن.
دکتور کەریم عەبدیان، دەرچووی ئەندازیاری هەوا فەزایە و بڕوانامەی دوکتورای لە زانستە ئابوورییە سیاسییەکاندا لە زانکۆی ئامریکادا هەیە و یەکێک لە چاڵاکوانانی عەرەب بە ئاژمار دێت.
دوکتوور عەبدیان لە ساڵی ٢٠٠٢ی زایینیەوە بە ناوی ڕاوێژکاری پلەبەرزی "حیزبی تضامن دموکراتیک ئەهواز" لە مافی مرۆڤ هەڵبژێردراوە.