دەزگای پڕوپاگەندەی ڕێژیم بۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی دژە مرۆیی بەرنامەڕێژی دەکاتەوە
کوردستان میدیا: بەپێی هەواڵەکان، لە ماڵپەڕەکانی هەواڵدەریی ڕێژیم لە پارێزگای سنە، بەرپرسی دەزگای بەناو فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، گوتوویە کە؛ کۆمیەتی تایبەت بۆ دروستکردنی فەرهەنگ لە دەزگای ڕاگەیاندن لە ناوچە پەراوێز خراوەکان دادەمەزرێنن.
ئاخوند ڕەحیم جەعفەری، بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ڕێژیم لە پارێزگای سنە، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بانەمەڕی ١٣٩٥، لە کۆبوونەوەی تایبەت بە بەڕێوەبردنی کارە بەناو فەرهەنگییەکان لەو پارێزگایە، ڕایگەیاندوە کە بەپێی سیاسەتە دارێژراوەکان لە لایەن دەزگای ڕێبەریی ڕێژیمەوە، سیاسەتی فەرهەنگی لە کوردستان بەڕێوە دەبەن.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە کە؛ دەزگای ویلایەتی فەقیه باسی ئابووریی موقاومەتی کردووە و هاوکات لەگەڵ ئەوەدا، سیاستی ئەوان لە بواری ڕاگەیاندن و فەرهەنگدا، کارکردن لەسەر فەرهەنگی ناوچە پەراوێزەکانە تاکوو لە فەرهەنگی سەرتاسەریی ویلایەتی فەقیهیدا، تێکەڵاویی بۆ دروست بکەن و گوتاری تایبەتیان بۆ دابڕێژن.
بەپێی قسەکانی ئەو ئاخوندە کە بەڕێوەبەری سیاسەتە پیلانگێڕییەکانی ڕێژیم لە بواری فەرهەنگیەوەیە، کۆمیتەیەکی تایبەتیان بۆ داڕشتنی گوتار و فەرهەنگسازی پێکهێناوە کە لە بواری ڕاگەیاندن و فەرهەنگدا، لەسەر کوردستان کار دەکات.
جێگای ئاماژەیە کە کەلتوور و فەرهەنگی ڕێژیمی ویلایەتی فەقیهی، فەرهەنگی دژە ژیانە و پڕاوپڕە لە مەرگدۆستی و بێنرخکردنی مرۆڤەکانە و لەو کولتوورەدا مرۆڤ وەکوو ئاژەڵ چاو لێدەکەن کە دەبێ لە لایەن شوانێکەوە بەناو وەلیی فەقیهـ بەڕێوە ببرێن و فەرهەنگی کوردستانیش، فەرهەنگی ژیاندۆستی و سەرزیندوویی و ئازایەتی و ئازاد ژیانە و دوو فەرهەنگی بەتەواوی دژبەیەکن و ساڵانێکی دوور و درێژە کە کۆماری ئیسلامی هەوڵ بۆ بنکۆڵکردنی فەرهەنگی کوردستان و کورد دەدا و تێیدا سەرنەکەوتووە و هەموو پیلانەکانی لە لایەن خەڵکی ئاگای کوردستانەوە پووچەڵ کراوەتەوە.