خەڵک گرینگی بە قسەکانی خامنەیی نادەن
کوردستان میدیا: بەپێچەوانەی پێداگرییە بەردەوامەکانی خامنەیی لەمەڕ زیاد کردنی حەشیمەت، ئیدارەی تۆمار کردنی باری کەسێتی(ثبت احوال) ڕایگەیاند لە ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی لەدایکبوونەکان دیسان کەمی کردووە.
سەرۆکی نووسینگەی ئامار و زانیارییەکان لە دەزگای تۆمار کردنی باری کەسێتی (ثبت احوال) ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە؛ گەشەی حەشیمەت و ڕێژەی لەدایکبوونەکان لە ئێران، لە ساڵی ١٣٩٤دا، ڕووی لە کەمی کردووە و سەرەڕای گۆڕینی سیاسەتە حەشیمەتییەکان لە ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ساڵی ٩٣ شاهێدی کەم بوونەوەی ڕێژەی لەدایک بوونی منداڵ بووین.

عەلی ئەکبەر مەحزوون کە لە ڕێوڕەسمی "ڕۆژی نەتەوەیی حەشیمەت"دا قسەی دەکرد گووتی: لە ساڵی ٩٣دا نرخی لەدایکبوونەکان لە بەرانبەر هەر ١٠٠٠ کەس ١/٢٠ بووە، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٩٤دا بۆ ٨/١٩ کەمی کردووە، کە پارێزگاکانی لوڕستان، گیلان، کرماشان و ورمێ لە لووتکەی ئەم خشتەدان.
لە ساڵی ٩٠ بەملاوە، عەلی خامنەیی و دەوڵەتەکانی ١٠ و ١١ بەردەوام بانگەشەیان بۆ زیادکردنی حەشیمەت کردووە و تەنانەت بۆ پێکانی ئەم مەبەستەش کۆمەڵێک هاندەری ماڵییان هێنایە ئاراوە و ئەم پرسەیان وەک پرسێکی زۆر گرینگ بۆ بەردەوامیی تەمەنی کۆماری ئیسلامی لە قەڵەم دابوو.
خامنەیی پێشتر گووتبووی؛ ئێران دەبێ ببێتە ئێرانی ١٥٠ میلیۆن کەسی.