حیزبوڵڵا پەرە بە ئامادەبوونی نیزامیی خۆی لە سووریە دەدات
کوردستان میدیا: پاش کوژرانی موستەفا بەدرەدین فەرماندەی باڵای حیزبوڵڵا لە سووریە، حەسەن نەسروڵڵای ڕێبەری ئەم گرووپە ڕایگەیاند کە؛ ئامادە بوونی خۆمان لە سووریە پڕڕەنگتر دەکەینەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، حەسەن نەسرۆڵڵا ڕێبەری حیزبوڵڵای لوبنان، لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی "ئەلمنار"دا گوتی: "حیزبوڵڵا "فەرماندەی" زیاتر بۆ سووریە بەڕێ دەکات". ئەو بڕیارەش دوابەدوای کوژرانی موستەفا بەدرەدین فەرماندەی باڵای حیزبوڵڵا لە حەوتووی ڕابردوودا لە سووریە دراوە.

ڕێبەری حیزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە؛ " مەرگی هیچکام لە فەرماندەکانمان، لە گۆڕەپانی شەڕ دوورمان ناخاتەوە. ئەم خوێنە بە نرخە وامان لێ دەکات کە گەورەتر، بەهێزتر و کارامەتر لە گۆڕەپانی شەردا ئامادە بین". ناوبراو باسی لەوەش کردووە کە هێزەکانی حیزبوڵڵا تا کۆتایی شەڕ لە سووریە دەمێننەوە".
دەنگۆ پەیوەندیدارەکان ئەماژەیان بەوە کردبوو کە موستەفا بەدرەدین، فەرماندەی گشتیی حیزبووڵڵا و جێگری عێماد مۆغنیە، لە لایەن ئیسرائیلەوە کوژراوە و تەنانەت ئەحمەد وەحیدی وەزیری بەرگریی ئێران، هەڕەشەی تۆڵە کردنەوەی لە ئیسرائیل کردبوو، بەڵام ڕاپۆرتەکانی دواتر بە تایبەتی لە زاری خودی حەسەن نەسڕۆڵڵاوە، ئەو دەنگۆیەیان ڕەت کردەوە.
موستەفا بەدرەدین، تاوانباری سەرەکیی تیرۆری ڕەفیق حەریری، سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان، لە ساڵی ٢٠٠٥دا بوو. ناوبراو لە لیستی ڕەشی تیرۆریستیی ئامریکادا ناوی هەبوو.