مێهدی تێهرانچی: سیستمی فێرکاریی ئێمە داهێنانەکان بنبڕ دەکات
کوردستان میدیا: د. محەممەد مێهدی تێهرانچی، مامۆستا و بژاردەی فیزیک لە زانکۆی بێهێشتی ڕایگەیاند؛ سیستمی فێرکاری و بارهێنانی ئێمە هەستی داهێنان لە نێو دەبات و بنبڕی دەکات.
مێهدی تێهرانچی لە هەشتەمین خولی سمینارەکانی هاوبیری و زیادکردنی زانست کە لە زانکۆی بێهێشتی بەڕێوەچوو، وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیستمی فێرکاری لە ئێران گووتوویەتی؛ کۆنکور وەک ئۆختاپوس سیستمی فێرکاریی خستۆتە ژێر کاریگەریی خۆی و بەپێی لێکۆڵینەوەکان لە بیاڤی دەروون ناسی، خوێندکارانی ئێمەی تووشی کێشەگەلی دەروونی کردووە.

ناوبراو دەڵێ: ئێمە تەنیا بانگەشەی ڕاهێنان و بارهێنان دەکەین و بە کردەوە هیچ هەنگاوێکی بۆ هەڵناهێنینەوە؛ ئەمەش لەحاڵێکدایە کە لەو دیو سنوورەکاندا، وڵاتانی دیکە چاوەڕێی کۆچی لاوە خوێندەوارەکانی ئێمەن؛ ئێمە ئاگامان لە دەوروپشتی خۆمان نیە.
لە کۆتایی قسەکانیدا ناوبراو وتوویەتی ئێمە هەرچەندەش گەورە بین و خاوەنی مێژووی دوورودرێژ بین، ئەگەر درک بە ئاڵوگۆڕەکان نەکەین لە نێو دەچین، کەواتە پێویستمان بەوە هەیە کە پشتگیریی کەسانی خاوەن هزر و داهێنەر بکەین، نەک ئەوەی داهێنانەکەیان بنبڕ بکەین.