"ماهان ئەیر" بە نهێنی، چەكوچۆڵ و بەكرێگیراو بۆ سووریە دەنێرێت
كوردستان میدیا: ڕۆژنامەی ئاڵمانیی "بیڵد" لە ڕاپۆرتێكی تێروتەسەلدا باس لە گواستنەوەی قاچاخیی بەكرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی لە لایەن كۆمپانیای فڕۆكەوانیی "ماهان"ەوە لە ئێران، عێراق و لوبنان بەرەو سووریە، بە مەبەستی یارمەتیدانی ڕێژیمی ئەسەد دەكات.
ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوە دەكات كە سپای تیرۆریستیی پاسداران بە بەكارهێنانی فڕۆكەكانی ئەو كۆمپانیایە، لە ئاگۆستی ٢٠١٥ەوە بە شێوەی بەردەوام چەكوچۆڵ و هێزی شەڕكەری لە عێراق، ئێران، و لوبنانەوە بۆ یارمەتیدانی ڕێژیمی ئەسەد ڕەوانەی سووریە كردووە.
ئیمانۆئێل ئۆتۆلنگی شارەزای بواری فڕۆكەوانی لە ڕێكخراوی ئەمریكایی "فاوندێشێن فۆر دیۆنێس ئاف دێموكراسیس" دەڵێ گەشتی نهێنیی ئەو فڕۆكانە لە نەخشەی گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیای "ماهان ئەیر"دا ڕاناگەیەندرێت.
لە نەخشەی كۆمپانیای "ماهان ئەیر"دا كە لە سەر ماڵپەڕی ئەو كۆمپانیایە دانراوە، خاڵە سەوزەكان ئەو شوێنانە نیشان دەدەن كە هەنووكە فڕۆكەكان سەردانیان دەكەن. خاڵە زەردەكانیش نیشاندەری ئەو شوێنانەن كە بڕیارە لە داهاتوودا فڕۆكەكان سەردانیان بكەن.
بەو پێیە، سەرەڕای ئەوەی كە فڕۆكەكانی ماهان ئەیر گەشتی زۆر بۆ ناوچە جۆراوجۆرەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن، تەنانەت تاقە گەشتێكیش بۆ سووریە نابینرێت.
بەڵام ماڵپەڕی Flightradar24 كە كاریان شوێنهەڵگرتنی گەشتە فڕۆكەوانییەكانە، ڕاپۆرتێكی جیاوازی لە سەر گەشتەكانی "ماهان ئەیر" تۆمار كردووە.
لە نێو فڕۆكە نەفەرهەڵگرەكاندا دەزگایەكی شوێنهەڵگرتن (ڕادار) هەیە كە دەبێ هەمیشە هەڵكرابێت تاكوو تاوەرەكانی چاوەدێریی فڕین، بتوانن بۆ پێشگرتن لە پێكدادانی فڕۆكەكان، لە شوێن و ڕێرەویان ئاگادار بن.
ڕۆژنامەی بیڵد لە ڕاپۆرتەكەیدا باس لەوە دەكات كە وادیارە فڕۆكەوانەكانی ئەو گەشتە ئاسمانییە نهێنییانەی ڕێژیمی ئێران ناچار كراون ڕادارەكانیان لە هێندێك شوێندا بكوژێننەوە كە ئەو مەسەلەیە زۆر مەترسیدارە و فڕۆكەكانی دیكە و تاوەرەكانی كۆنترۆڵی فڕۆكەوانی تووشی سەرلێشێواوی دەكات. بۆ نموونە، لە ٩ی دیسامبری ڕابردوودا فڕۆكەی W51161ی ماهان كە بە فەرمی لە بەیرووتەوە بۆ تاران دەفڕی، لە بەرزایی دەهەزار كیلۆمتریدا ڕێگای خۆی بەرەو حەلەب گۆڕیوە و ماوەیەك دواتر لە سەر ڕادار ون بووە. وادیارە هۆكار ئەوە بووە كە فڕۆكەوان دەزگای ڕادارەكەی تۆزێك درەنگتر كوژاندۆتەوە، هەر بۆیە ماڵپەڕەكە چەند خولەكی سەرەتای ئەو ڕێگا گۆڕێنەی تۆمار كردووە.
ئەو ڕۆژنامە ئاڵمانییە جەخت دەكاتەوە كە سەرەڕای ئەو بەڵگانە، چالاكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریەش بەردەوام فیلمی جۆراوجۆر لە گەشتی فڕۆكەكانی كۆمپانیای "ماهان ئەیر" لە ئاسمانی باكووری سووریەدا بڵاو دەكەنەوە. بۆ نموونە لە ڕێكەوتی ٩ی مانگی مای ئەمساڵدا چالاكان توانیان وێنەیەكی زۆر ڕوون لە فڕینی فڕۆكەی Airbus A310ی كۆمپانیای "ماهان ئەیر" بە سەر شاری "حوڕیتان"ی باكووری سووریەدا تۆمار بكەن.
ئیمانۆئێل ئۆتۆلنگی دەڵێ ئەو فڕۆكەیە زۆر نزم فڕیوە و لەوانەیە بۆ گواستنەوەی میلیشیاكان بەرەو حەلەب چووبێت.
وەزارەتی دارایی ئەمریكا كۆمپانیای "ماهان ئەیر"ی بە تۆمەتی پشتیوانی لە تیرۆریزم، خستۆتە لیستی گەمارۆكانەوە. ئەو گەمارۆیانە لە مانگی مارسی ٢٠١٦دا درێژ كرانەوە تاكوو پشتیوانانی دەرەكیی كۆمپانیاكەش لە خۆ بگرن.
سەرەڕای ئەوەش، ئورووپاییەكان بە بیانووی ئەوەی كە گوایە بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی گواستنەوەی "چەكوچۆڵ و تیرۆریست" لە لایەن ئەو كۆمپانیایەوە لە بەردەستدا نیە، پابەندی ئەو گەمارۆیانە نین، هەر بۆیە بە وتەی ئەو شارەزایە، بەشداریی "ماهان ئەیر" لە هێرشی هێزەكانی ئەسەددا بۆ شاری حەلەب، بابەتێكی گرینگە.